ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ پەیامێک لەبارەی هۆشیار کردن و بەئاگا هێنانەوەی کومەڵگا سەبارەت بە هەڵسوکەوتکردن و چۆنیەتی بەکارهێنانی تۆڕە کومەڵایهتییەکان وحاڵەتەکانی ئەو دواییه بڵاو دەکاتەوە.
به‌داخه‌وه ماوه‌یه‌كه چه‌ندان حاڵه‌تی نه‌خوازراو و دوور لهبههاو كه‌لتورو یاساكان و بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو بۆته‌وه و زۆربه‌ی ئه‌و بابه‌تانه‌ش كچان و گه‌نجانی كردۆته ئامانج وه‌ك بڵاو كردنه‌وه‌ی وێنه‌و قسه‌ی نه‌شیاوو هه‌ڕه‌شه‌كردن و سوكایه‌تی كردن به تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه.
ئێمه نیگه‌رانی خۆمان ده‌رده‌بڕین له بڵاو بونه‌وه‌ی ئه‌و حاڵه‌تانه كه كاریگه‌ری ته‌واوی ده‌بێت له‌سه‌ر ئاسایشی تاك و كۆمه‌ڵگه و به‌لاڕێدا بردنی گه‌نجه‌كانمان و خه‌ریكه تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان مه‌ترسی گه‌وره له‌سه‌ر ئایینده و په‌روه‌رده‌كردنی لاوانمان دروست ده‌كه‌ن هیواش هیواش ده‌بێته مایه‌ی دابڕانی تاكه‌كانی خێزان. ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له سۆنگه‌ی به‌رپرسیارێتی وئه‌ركی خۆمان كه هۆشیاركردنه‌وه‌ی هاوڵاتیان وداكۆكی كردنه له‌مافی گشتی و پاراستنی شكۆی مرۆڤه‌كان له‌نزیكه‌وه چاودێری ئه‌و بابه‌ته‌مان كردوه كه له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ده‌گوزه‌رێ و مه‌ترسیه‌كانی به‌رده‌وامی ئه‌و بابه‌ته‌شمان ته‌واو دیراسه كردووه، به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی له‌و چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو بڵاو بۆته‌وه كه ژماره‌یه‌ك كچی گه‌نج و هه‌رزه‌كار ناچار ده‌كرێن به بڵاو كردنه‌وه‌ی په‌شیمانی و وتنی قسه‌ی نه‌شیاو به‌خۆیان له‌به‌رامبه‌ر بڵاو نه‌كردنه‌وه‌ی وێنه‌و ڤیدیۆیان كه گوایه لای كه‌سێكه‌و ئه‌و كه‌سه‌ش هه‌ڕه‌شه له‌و كچانه ده‌كات.
ئه‌وپرسه ته‌واو بابه‌تێكی مرۆیی و یاسایی یه‌و پێچه‌وانه‌ی هه‌موو پره‌نسیپ وبنهماكان و یاسا كارپێكراوهكانهو بۆته مایه‌ی بڵاو كردنه‌وه‌ی ترس و نیگه‌رانی لای هاوڵاتیان به‌رامبه‌ر تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و ئه‌و خه‌ڵك و باندانه‌ی خه‌ریكی له‌خشته بردنی گه‌نجانی ئه‌و هه‌رێمه‌ن.
ئێمه به‌ووردی له ڕێگه‌ی تیمێكی تایبه‌تی ده‌سته‌وه به‌دوا داچونمان كردوه‌و به‌رده‌وامین بۆ ئه‌و بابه‌ته‌و مه‌ترسیه‌كانی و وه‌رگرتنی زانیاریه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه‌و ده‌رگاشمان كراوه‌یه بۆ وه‌رگرتنی سكاڵای ئه‌و لاوانه‌ی بونه‌ته قوربانی ئه‌و كه‌سانه له تۆڕی كۆمه‌لایه‌تی و لای خۆشمان هه‌رچی پێویست بێت هاوكارده‌بین وبه‌تایبه‌ت هه‌ماهه‌نگ ده‌بین له‌گه‌ڵ ده‌زگا ئه‌منیه‌كان، هیواشمان وایه بتوانن سه‌رچاوه‌ی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه و ئه‌و كه‌سانه بدۆزنه‌وه‌و ڕاده‌ستی یاسایان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگری بكه‌ن له هه‌ر حاڵه‌تێكی له‌و جۆره‌و پاراستنی لاوانمان له ده‌ست ئهوباند و خه‌ڵكه ده‌روون پیس و نه‌خۆشانه ، هه‌روه‌ها ئه‌ركی دایكان و باوكان و هەموو لایەکمانە پێکەوە هەوڵبدەین گەنجامان و تەواوی بەکار هێنەرانی تۆڕە کومەڵاتییەکان هۆشیار و ئاگادار بکەین له هه‌ڵس وكه‌وت و چۆنیەتی مامهڵەکردنیان بەتۆڕە کومەڵاتییەکان بۆ ئەوەی چیتر نەبنە قوربانی مێشکی پیسی ئەو باند و گروپانە.
ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له‌هه‌رێمی كوردستان
1ی ئه‌یلولی 2021
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.