چۆن دەبیتە خاوەن کەسایەتیەکی بەهێز؟
کەسایەتیەکی سەرکەوتوو لە بوارەکانی ژیاندا بە گشتی پێویستی بە هێزە، بەڵام هێزی جەستەیی نا بەڵکو هێزی بیرکردنەوە و زیرەکی کە لەرێگایەوە بتوانیت باشتر هەنگاو بنێیت و ببیتە کەسایەتیەکی بەتوانا، کەواتە چۆن دەبیتە کەسێکی بەهێز؟
1-هەوڵبدە گوێگرێکی باشبە، چونکە گوێگرتن هۆکارە بۆ وەرگرتنی زانیاری و ئاشنابوون بە جیاوازی کەسایەتیە و کێشەکان و چارەسەریان.
2-هەمیشە ئامانجێک دابنێ و بە هەموو تواناتەوە هەوڵ بۆ بەدیهێنانی بدە بەبێ ئەوەی ترس لە شکست هەبێت و بەرەو پێشی بەرە، ئەمە یەکێکە لەو هەنگاوانەی بهێزت دەکات.
3-بوێری لە دەربڕینی بۆچوونی خۆت لە هەموو بارودۆخێکدا بەبێ ترس لە گاڵتە پێکردن نەک کەوتنە ژێر کاریگەری چواردەورەکەت، ئەمە هێمایەکە بۆ هێزی تۆ.
4-بیرکردنەوەی بەشێوەیەکی ئەرێنی و دوور لە رەشبینی هەتا ئەگەر لە خراپترین باردا بێت، ئەمە هۆکارێکە بۆ سەرکەوتن و هێزی تۆ.
5-هەمیشە هاندەر و پشتیوان بە بۆ کەسانی چواردەورت، ئەمە خاڵێکی بۆ بەدەستهێنانی خۆشەویستی خەڵک و سەیرکردنت وەک کەسایەتیەکی بەتوانا.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.