کاڤین شێخ سەعید: ھاووڵاتییان متمانەی تەواویان بە پارتی دیموکراتی کوردستان ھەیە
کاڤین شێخ سەعید: ھاووڵاتییان متمانەی تەواویان بە پارتی دیموکراتی کوردستان ھەیە
کاندیدێکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی دووی مووسڵ دەڵێت، لە بازنەی دووی سنووری مووسڵ کورد و عەرەب و پێکھاتەکان بێ جیاوازی پشتگیری لە ئێمە دەکەن و کاری نوێنەرانی پارتی لە ماوەی ڕابردوو بۆ ئەو ناوچانە لەبەرچاویانە و دەزانن پارتی خزمەتی ھەموو لایەک بێ جیاوازی دەکات، بۆیە متمانەی تەواویان بە پارتی ھەیە.
کاڤین شێخ سەعید، کاندیدی ژمارە ٢١ی پارتی لە بازنەی دووی مووسڵ، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ”من وەکوو کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سنووری مووسڵ لە ماوەی ڕابردوو لە چەندین شوێن کاری ئیداری و لە بواری پەروەردە کارم کردووە و ئێستاش من وەکوو مامۆستا بەردەوامم و ئەگەر خەڵک متمانەمان پێ بکات، لە بەغدا داکۆکی لە مافی خەڵک دەکەین بەبێ جیاوازی، چونکە بازنەی ئێمە چەند پێکھاتەیەک لە خۆی دەگرێت و ئێمەش دەبینە داکۆکیکاری ئەو خەڵکە.”
کاڤین شێخ سەعید گوتیشی: ”بازنەی دووی ناوچەکانی دۆمیز و فایدە و تلکێف و بەعشیقە و وانکێ و شێخان دەگرێتەوە، بۆیە کە سەردانی خەڵک دەکەین پێشوازییەکی زۆر باشمان لێ دەکرێت و بەڵێن دەدەن دەنگ بە پارتی دەدەن، چونکە کاری ئەندامانی پێشووی پارتییان لە بەرچاوە کە چەند خزمەتی ئەوانیان کردووە، ھەربۆیە متمانەی تەواویان بە پارتی ھەیە.”
شێخ سەعید باسی لەوەش کرد: ”کورد و عەرەب و پێکھاتەکانیش پشتگیری لە ئێمە دەکەن، چونکە دەزانن ببینە نوێنەری ئەوان خزمەتیان دەکەین و دەبینە پردێک بۆ گەیاندنی داواکاریی ئەوان
KDP.info.
تۆڕی ئاژانسی هەواڵKDP
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.