ئەمڕۆ شەممە، بانکی رافیدەین بڵاویکردەوە، بڕی 25 ملیۆن دینار قەرز بە خاوەن وەرشە و پیشەوەرەکان لە عیراق دەبەخشێت.
دوێنێ، بانکی رافیدەینی عیراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لە رێگەی تەواوی لقەکانی بانکەکەیانەوە 50 ملیۆن دینار وەک قەرز بۆ وەبەرهێنان و نۆژەنکردنەوە دەدەنە هاوڵاتیان.
لەمانگی رابردوودا، وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی عیراق لە لێدوانێکدا بە ئاژانسی هەواڵی عیراقییەی راگەیاند، لە سەرەتای مانگی داهاتوو بەشێکی تر لە قەرز دەدرێتە بێکاران لەسەرجەمی پارێزگاکان.
ئەوەش لەکاتێکدایە، چەند ساڵێکە لە هەرێمی کوردستان بە بیانووی قەیرانی داراییەوە هیچ پێشینەیەک نەدراوە بە هاوڵاتییان، ئەوەش ناڕەزایەتی لێکەوتووەتەوە.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.