وەین مارۆتۆ، گوتەبێژی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لەبارەی هێرشەکانی شەوی رابردوو بۆ سەر فڕۆکەخانەی هەولێر دەڵێت، هێرشەکە لە رێگەی دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە بووە و هیچ زیانێکی گیانی و ماددی نەبووە. شەوی رابردوو کاژێر 11:43 خولەک هێرشکرایە سەر فڕۆکەخانەی هەولێر، وەین مارۆتۆ لە تویتەری خۆی لەو بارەوە دەڵێت، “ئەو هێرشانە دەبێتە هۆی زیانگەیاندن بە خەڵکی سڤیل و هاوبەشەکانمان لە سوپای عێراق و پێشمەرگە و هێزەکانی هاوپەیمانان”.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.