وادەیەکى نزیک بڕیار لەسەر کێشەى ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان دەدرێت

وادەیەکى نزیک بڕیار لەسەر کێشەى ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان دەدرێت

نوێنەرى خاوەنى ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان رایگەیاند، بڕیارى نوێ نزیکە و بەڵێنیان پێدراوە بەم نزیکانە کێشەکەیان چارەسەر بێت.

نوێنەرى خاوەنى ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان ئەمڕۆ دووشەممە راگەیاند بەڵێنیان پێدراوە کە بە زوترین کات کێشەکەیان بۆ چارەسەر بکرێت.

وتیشى “داوا لە خاوەنى ئۆتۆمبێلەکان دەکەین جارێ ئۆتۆمبێلەکانیان نەبەنە سەر شەقام، چونکە بڕیاردان بۆ چارەسەرى کێشەکە نزیکە و بەم نزیکانە یەکلایی دەکرێتەوە”.

بەپێی ئامارەکان لەهەرێمى کوردستان نزیکەى 19 هەزار ئۆتۆمبێلى بێسەرەتا سەرژمێرى کراون کە زۆرترینیان لەسنورى قەزاى سۆرانە کە نۆ هەزار ئۆتۆمبێلە، لەدواى ئەویش سلێمانى بە سێ هەزار، پاشان راپەڕین بە 2000، هەولێر 1500-1600 دهۆک 1500 ئۆتۆمبێل.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.