بۆ ئەوەى بتوانن یەک بەرمیل نەوت بۆ هەموو ماڵێکی پارێزگاکانی هەرێم دابین بکەن پێویستمان بە 264 ملیۆن لیتر نەوتی سپی هەیە

هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگای سلێمانی رایگەیاند: “لە کۆبوونەوەی ئەم دوایەدا لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی عێراق لە بەغدا جەختیان لە گرنگی دابینکردنی نەوتی سپی کردووەتەوە و “لایەنی عێراقی بەڵێنیان دا سەرەتای مانگی داهاتوو دەست بە رەوانە کردنی نەوت بۆ هەرێم بکەن”

پارێزگاری سلێمانی راشیگەیاند: “بۆ ئەوەى بتوانین یەک بەرمیل نەوت بۆ هەموو ماڵێکی پارێزگاکانی هەرێم دابین بکەین پێویستمان بە 264 ملیۆن لیتر نەوتی سپی هەیە، نەوتەکە بە چەند قۆناغێک لە بەغداوە رەوانە دەکرێت”

ئاماژەی بەوەشکرد: داوایان کردووە بە بڕی زۆر نەوتەکە بنێرن بۆئەوەى وەک ساڵانی ڕابردوو دابەشکردنەکەى نەکەوێتە وەرزی زستانەوە

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.