جياوازي ژیانی ئێستاو پێشوو مان

غەیدا بێرۆخی .


زۆربەمان رۆژانە گوێی بیستی ئەم دەستەواژەیە دەبین کە دونیا گۆراوە وەکو پێشتر نەماوە ؟ پیشتر ژیان خۆشتر بوو ! ئە مانە رۆژنە بەر گوێی مان دەکەوێت ، لە راستیدا سەد لە سەدگۆرانکاری رویداوە بەڵام ئەوە ئێمەی مرۆڤین کە گۆراوین نەوەک دونیا ، دونیا هەمان دنیای پێشووترە و ناگۆرێت بەڵکو ئەوە ئیمەی مرۆڤین کە گۆراوین و هەستمان بە گۆرانی خۆمان نەکردوو چونکە زۆر لەرادەی پێویست تر تەسلیمی عولمە بووین یاخود بەشێوەیەکی تر کرانەوەی تەکنەلۆجیا بەرووی مرۆڤایەتی و ئەو گۆرانکاریە گەورەو خێرایەی کە رویدا لە تەکنەلۆجیا بە دوای خۆیدا گۆرانکاری لە تاکیش دا کرد ، پەیوەندی کۆمەڵایەتی لاواز کرد و بەزەیی نە ما هەر کەسە و لەکۆچکێك دا دادەنیشێت و سەرقالە بەمۆبایلەکەی ئینجا ئینتەرنیت و تورەکۆمەڵایەتییەکان بیت یاخود ئەتاری بێت جاران بەم شێوەیە نەبوو هەمووان لەدەوری یەکتر کۆدەبوونەوە قسە ی خۆش ونەستەقیان بەیەکەوە دەکرد لەماڵەوە تەنها تەلەفزیۆنیک هەبوو کە ئێوارە پەخشی دەستی پێی دەکرد تا کاتژمێر ۱۲شەو ئینجا خێزان هەموویان بەیەکەوە لەدیاری دادەنیشتن ئەمەش چێزی خۆی هەبوو خۆشەویستی هەبوو مرۆڤەکان هەموویان راست بوون لەگەڵ یەکتر کاتێک کە شەو کۆتایی کۆبوونەوەیان دەهات پلانی رۆژی دواتر دادەنرا کە چۆن بەسەری ببەن هەربۆیەش ئەو کاتە خۆشتر بوو دڵی مرۆڤ خۆشتر بوو چونکە ژیان لەسەر بنچینەکی راست دەکرا بەپێچەوانەی ئەمرۆ کە هەموومان وێل و سەرگەردانی ئامێریکی چەند سانتیمین و کەوتووینەتە ژێر کۆنترۆل و دەستی ئەم پارچە ئامێرە لەکاتێک ئەم ئامێرە بۆ خزمەتی مرۆڤایەتی هاتووە نەوەک وێران کردنی شیرازەی خێزان ، ئەمەش بەزۆری لەرۆژهەڵاتی ناوەندە بەتایبەت لای خۆمان ئەگەر بچین سێرچێک بکەین و سەیری دەوڵەتانی رۆژئاوا بکەین دەبینین کە مۆبایل بەم شێوەیە بەکارناهێنن تەنانەت ئەگەر کارێکیان هەبێت تێکست واتە نامە بەکاردهێنن بەهیچ شێوەیەک رێگا نادەن کاتیان بەم شتانە بەفیرۆ چیت ، لەئیستادا دەبینین کە خەمۆکی زۆربووە نەخۆشی فقرات و چاوکزی گەشەی سەندووە ئەمەش هۆکارەکەی ئاشکرایە ،بۆیە ناکرێت گلەیی لەزەمانە بکرێت بەڵکو ئێمەی مرۆڤین گلەیی دەبێت خۆمان ئاراستەی خۆمانی بکەین تابزانین لەچ خالێک و لە کوێی دا هەڵەین گرنگە مرۆڤ پێشبکەوێت و لەگەڵی دا بروات بەڵام بە شێوە راستەکەی کە قازانج بەهەموو لایەک بگەیەنێت نەوەک بەپێچەوانەوە

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.