بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەڵەبجە ڕایگەیاند، پۆلیسیکی لقی ١٢ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەڵەبجە بە کوژراوی دۆزرایەوە. لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەڵەبجە ئەمڕۆ سێشەممە ٥ تشرینی یەکەم ڕایگەیاند، “سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە تەرمی پۆلیسێکی لقی ١٢ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ناحیەی سیروان، لە نزیک بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەڵەبجە بە کوژراوی دۆزرایەوە.” ئاماژەی بەوەشکردووە، “تەرمی کوژراوەکە گواستراوەتەوە بۆ پزیشکی دادی هەڵەبجە و لێکۆڵینەوەش لە ڕووداوەکە دەستیپێکردووە.”
بەپێی زانیاریەکانی سپی ئەو پاسەوانە تەمەنی ٤٧ ساڵەو خاوەنی سێ مناڵە و بەچەقۆ کوژراوەو دواتر بە ئۆتۆمبیل بەسەریدا رۆشتوون.
Sign in
Sign in
Recover your password.
A password will be e-mailed to you.
Prev Post
Next Post
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.