ئەمڕۆ یادی ٦٥ ساڵەی کۆچی دوایی یەکەم مەلیکی کورد

بەڵێن بێت

ئەمڕۆ یادی ٦٥ ساڵەی کۆچی دوایی یەکەم مەلیکی کوردان شێخی نەمرە. لەڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا و لە ڕێکەوتی ٩ی ئۆکتۆبەری ١٩٥٦ شێخی کوردایەتی، شێخی نەمر، شێخی هزری سەربەخۆیی ماڵئاوایی لێکردین.

گەورەم شێخی نەمر، لەیادی ٦٥ ساڵەی کۆچت، بەڵێن دوپات دەکەینەوە ڕێگاکەت ون نەکەین و بست بە بست بەشوێن پێتدا بڕۆین و کۆڵ نەدەین تا گەیشتن بە تەنها ئاواتت بەدەستهێنانی سەربەخۆیی کوردستان. بەڵێن بێت پشوو نەدەین تا ئاواتەکەت نەیەتە دی. بەڵێن بێت هەموو ساتەکانی ژیانمان تەرخان بکەین بۆ گەیشتن بەو ئامانجەی سەرت دانا لەپێناویدا. بەڵێن بێت.

سەرمەد لەتیف (٢٠٢١/١٠/٩)

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.