زێ بادینان:
دژه‌تیرۆرى كوردستان ڕاگه‌یاندراوێكى بڵاو كرده‌وه و هاووڵاتییان ئاگادار ده‌كاته‌وه، كه له كاتى ڕاگه‌یاندنى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردن، به مه‌به‌ستى ده‌ربڕینى خۆشى و شادى، به هیچ شێوه‌یه‌ك ته‌قه نه‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 11/10/2021، دژه‌تیرۆرى كوردستان ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: “هاونیشتمانیانی خۆشەویست، لە کاتی ڕاگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانەی عێراق، بە مەبەستی دەربڕینی خۆشی و شادییەکانتان بە هیچ شێوەیەک پەنا مەبەنە بەر تەقەکردن، وێڕای ئەوەی دیاردەیەکی ناشارستانی و نەخوازراوە، هاوکات دەبێتە هۆی دروستکردنی مەترسیی لەسەر ژیانی هاونیشتمانیان و ڕووداوی کارەساتبار بەدوای خۆیدا دێنێت”.
دژه‌تیرۆرى كوردستان داواكاره هەروەک چۆن لە ماوەی هەڵمەتی هەڵبژاردندا هاووڵاتییان بە ڕێنوێنییهكانهوه پابەند بوون، “بە هەمان شێوەبە ڕێکارە ئهمنییەکانیشەوە پابەند بن”.
له ڕاگهیاندراوهكهدا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو: “هیوادارین هەمیشە لە خۆشی و شادی‌دا بن، بەڵام بۆ دەربڕینی دڵشادییەکانتان تەنیا شێوازی شارستانییانە بگرنە بەر”.
دژه‌تیرۆرى كوردستان دووپاتى ده‌كاته‌وه: “بە هیچ شێوەیەک پەنا مەبەنە بەر تەقەی خۆشی، سەلامەتی و پاراستنی ژیانی ئێوە ئەرکی سەرشانی ئێمەیە”.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.