هەرێمی کوردستان نرخی بەنزین بەشێویەکی بەرچاو ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد

ئەمڕۆ نرخی بەنزین بە هەر سێ جۆرەکەیەوە لە هەرێمی کوردستان بەشێویەکی بەرچاو ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد. 
بەپێی زانیارییەکانی (سپی)، ئەمڕۆ لە هەرێمی کوردستان نرخی بەنزین زیاتر ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد، بە جۆرێک تاکو ئێستا هەر لیترێک بەنزین گەیشتە ١٠٠٠ دینار لە زۆربەی شارەکانی هەرێم. 
هەر بەپێی زانیارییەکان، ئێستا نرخی لیترێك بەنزینی جۆری نۆرماڵ لە زۆربەی شارەکانی هەرێم بە ٨٧٥ دینارە، لیترێك بەنزینی جۆری محەسەن بە ٩٥٠ دینارە، لیتریك بەنزینی جۆری سۆپەر بە هەزار دینارە. 

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.