کورتە مێژوویەک لسەر ئەشكەوتی كوڕ و كچ

زێ بادینان ، دیرۆک:

ئەشكەوتی كوڕ و كچ، دەکەوێتە باشووری گوندی شورناخی سەر بە ناحیەی سوورداش، لەناو پارچە زەوی ژمارە 20ی کەرتی37ی شورناخە.

ئەم ئەشکەوتە ئەشکەوتێکی سرووشتییە و لەناو شاخێکدایە و پێی دەڵێن (کەوتاوی) كە ناوی جۆرە دارێکی زڕی ناوچەکەیە.
ئەشكەوتی كوڕ و كچ، ئەشکەوتێكی شێوە لاکێشەییە و ڕووەو باکوورە، درێژییەکەی (6،60م) و پانی لای ڕاستی (2،60م) و هەروەها پانی لای چەپیشی (2،40م) كە لە ناوەڕاستی ئەشکەوتەکەدا ژوورێکی بچووک هەیە، بەرزییەکەی (115سم) و پانییەکەی (35سم)ە،

لە بەشی ڕاستی ژوورەکەش، گۆڕێک لە بەردی شاخەکە هەڵکەنراوە و قووڵی گۆڕەکەش (40سم) و پانییەكەی(100سم)ە، هەروەها پاشماوەی دووکۆڵەکە بە سەقفەکەوە ماوە، بەڵام لە بەشی خوارەوەیدا نەماوە و فەوتاوە، لە شێوەدا لە قزقاپان دەچێت، لەوانەیە لە هەمان سەردەم دروستکرابن.ئەم ئەشكەوتە بایەخێكی زۆری شوێنەواری هەیە، بەهۆیەوە گەشتیاران سەردانی دەكەن و وێنەی یادگاری لەناو و لەبەردەم ئەشكەوتەدا دەچركێنن.

زێ بادینان ، ڤەژاندن و ناساندنا کەلتوورێ دەڤەرێ .

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.