سوودەکانی ئاوی سێو

زێ بادینان .

سێو یەکێک لە پڕ لاینگرترین میوەکانی جیهان و هەمیشە لەبەر دەستە و هاوکات چەندین سوودی تەندروستیشی هەیە لەدرێژەدا بەشێک لە سوودەکانی ئەم ئاوی میوەیە دەخەینە روو.

تەندروستیی دڵ: ئەو پوتاسیۆمەی لە پێکهاتەی سێودایە، هۆکارە بۆ کەمبوونەوەی گرژیی نێوان دەمارەکان، فشاری خوێن و هەروەها ڕێگری دەکات لەوەی کە زیان بەر سیستمی دڵ و دەمارەکان بکەوێت.

دابینکردنی ئاوی جەستە:88%ـی پێکهاتەی سێو ئاوە و کەوابوو ئەو کەسانەی ئەگەر هەیە جەستەیان تووشی کەم‌ئاوی بێت و هەروەها ئەو مناڵانەی تووشی سکچوون و ڕشانەوە دەبن، واباشە ئاوی سێو بخۆنەوە.

چارەسەرە بۆ قەبزی: ئەو ئاسید “مالیک”ـەی لە پێکهاتەی سێودایە هۆکارە بۆ باشبوونی چالاکییەکانی سیستمی هەرس و جگەر و تێکەڵەی ڕیشاڵ و مەوادی کانگەیی ورووژێنەر لە ئاوی سێودا، دەتوانێ بەخێرایی نیشانەکانی قەبزی، ورووژان و سکچوون لەناو ببات.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.