هەڵوێستێکی نوێ لە ئێرانەوە لەسەر ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکانی عێراق

هەڵوێستێکی نوێ لە ئێرانەوە لەسەر ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکانی عێراق

وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، تاران پێشوازی لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن دەکات وەک بەشێک لە پێشکەوتن و پرۆسەی مەدەنی لە عێراق و ئەوە کارێکی ناوخۆییە.

سەعید خەتیبزادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران
لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “پێشوازی لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن دەکەین وەک بەشێک لە پێشکەوتن و پرۆسەی مەدەنی لە عێراق.”
ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەوە کارێکی ناوخۆییە و پەیوەندی بە گەلی عێراق و لایەنە عێراقییەکانەوە هەیە، بەڵام ئەوەی بۆ ئێران گرنگە ئەوەیە کە هەڵبژاردنەکانی عێراق هەنگاوێکە بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان لەسەر قۆناغی نێودەوڵەتی.”
پێشتریش سەعید خەتیب زادە (دووشەممە 11ی تشرینی یەکەمی 2021) لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “ئێمە پێشوازی لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن بە سەرکەوتوویی دەکەین لە عێراق و پێمان وایە لەسەر ڕێڕەوێکی ڕاستە بەرەو دیموکراسی.”

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.