عبداللەحاجی مه‌حمود پێشوازی له‌ دیندار زێباری کرد


ئه‌مرۆ چوارشەممە رێکەوتی 20ی تشرینی یه‌كه‌می 2021 عبداللەحاجی محمود، وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان بە ئامادەبوونی بریکاری وەزارەت و راوێژکار و بەرێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەت پێشوازی لە د. دیندار زێباری، رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان و شاندێکی یاوەری كرد.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆکرا لەسەر نەخشەڕێگا و میکانیزمی جێبەجێکردنی پلانی هەرێمی بۆ مافەکانی مرۆڤ .
هەروەها باس لە پێگەى هەرێمی کوردستان کرا لە پاراستنى مافەکانى مرۆڤ و شەفافیەت و پرۆسەى چاکسازى و خزمەتکردنى کەسوکارى شەهیدان.
وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان بەگرنگیەوە باسى پاراستنى مافەکانى مرۆڤ کردوو ڕایگەیاند: پالپشت دەبین بۆ سەرکەوتنى پلانى هەرێمی بۆ مافەکانى مرۆڤ بە جۆرێک کە رووى جوانى هەرێم پیشانى دونیا بدەین
ووتیشی : پێویستە ماف و شایستەکانى کەسوکارى شەهیدان لە لایەن عێراقەوە بە پێى دەستوور دەستەبەر بکرێن.
لە دیدارەکەدا جەختکرایەوە لە هەمەئاهەنگی و پێکەوە کارکردنی هەموو لایەک بۆ دەستەبەرکردن و بەدەستهێنانی مافەکانی گەلی کوردستان.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.