كۆماری ئیسلامی ئێران، مەرجی نوێ دەبێت بۆ گەشتیارە بیانییەكان روو لە ئێران دکەن هەیە

كونسوڵخانەی ئێران لە هەولێر ڕایدەگەیەنێت، ئەو گەشتیارانەی بەنیازن سەردانی كۆماری ئیسلامی ئێران بكەن، پێویستە كارتی وەرگرتنی ڤاكسین و بەڵگەنامەی پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنایان پێبێت.

كونسوڵخانەی گشتی ئێران لە هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، سەرجەم گەشتیاران ئاگادار دەكەینەوە، كە بەنیازن ڤیزەی گەشتیاری ئێران وەربگرن، پێویستە لە ئەمڕۆ شەممەوە (23ی 10ی 2021) پابەندی بڕیار و ڕێنماییەكان و پڕۆتۆكۆڵی تەندروستی بن، كە لە لایەن وەزارەتی تەندروستی وڵاتەكەوە دەرچووە.

ئاشكراشی دەكات، بەپێی مەرجی نوێی كۆماری ئیسلامی ئێران، دەبێت گەشتیارە بیانییەكان، كە دەچنە ئێرانەوە لە تەواوی ڕێگاكانی زەمینی و دەریایی و ئاسمانی، كارتی ڤاكسینی كۆرۆنا كە لە كوتانی دۆزی دووەم بە لایەنی كەم 15 ڕۆژ تێپەڕ بووبێت و هەروەها ڕاپۆرتی نێگەتیڤی پشكنینی كۆرۆنا (PCR)ی هەبێت، كە ماوەكەی لە 96 كاتژمێر تێپەری نەكردبێت و پێشكەشی كونسوڵخانەی ئێرانی بكەن.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.