عەمار حەکیم، کۆمسیۆن و دادگا بەرپرسیارن لە بەرامبەر تانەکان

عەمار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی دەڵێت، کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان و دادگا بەرپرسیارن لە پێداچوونەوەی جدی بەو تانانەی لەلایەن ھێزە سیاسییەکان و کاندیدەکانەوە پێشکەشکراون بۆ ئەوەی وێنەیەکی ڕوونی دیموکراسی لە عێراق پیشان بدرێت.

حەکیم بە پێویستیشی دەزانێت، ھەمووان بۆ داواکردنی مافەکانیان ڕێگەیەکی یاسایی و ئاشتیانە بگرنە بەر و شکستخواردوو دەبن ئەگەر ڕەوشەکە بەرەو چەقبەستوویی سیاسی بڕوات.

حەکیم داوا لە ھەموو لایەنەکان دەکات لە پێناو عێراق و گەلەکەی سازش بکەن کە چاوەڕێیە ھەڵبژاردن ببێتە مایەی گۆڕینی واقعی باروگوزەران و خزمەتگوزاری.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.