بە ئامادە بوونی محەمەد حاجی مەحمود مەراسیمی پەردەلادان لەسەر پەیکەری سیاسەت مەدار و تێکۆشەری دێرین م. بەهادین نوری لادەدرێت

بە ئامادە بوونی بەڕێز محەمەد حاجی مەحمود مەراسیمی پەردەلادان لەسەر پەیکەری سیاسەت مەدار و تێکۆشەری دێرین م. بەهادین نوری لادەدرێت
ڕۆژی شەممە ۲۳ی ۱٠ی ۲٠۲۱ لە شارۆچکەی قەرەداخ بە ئامادە بوونی بەڕێز محەمەد حاجی مەحمود مەراسیمی پەردەلادان لەسەر پەیکەری سیاسەت مەدار و تێکۆشەری دێرین کۆچکردو م. بەهادین نوری، کە لەسەر ئەرکی بەڕێز د.تەها ڕەسوڵ دروست کرابوو لادرا.
سەرەتایی مەراسیمەکە بەساتێ وەستان بۆگیانی پاکی شەهیدان دەستی پێکرد، لە مەراسیمێکدا و بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە توێژە جیاجیاکان و کەسایەتییەکانی ناوچەکە، لە قەرەداغ پەردە لەسەر پەیکەری م. بەهادین نوری، سیاسەتمەداری کۆچکردووی کورد لادرا.
هەر لەو مەراسیمەدا بەڕێز محەمەد حاجی مەحمود وتارێکی پێشکەش کرد و تێشکی خستە سەر ژیان و تێکۆشانی م. بەهادین نووریی و ڕۆڵ و پێگەی لە گۆڕەپانی سیاسەتی کوردستان و عێراقدا.
شایەنی باسە م. بەهادین نوری، سەركردەیەکی دیاری بزووتنەوەی چەپی كوردستان‌ و عێراق بوو، ساڵی ١٩٢٧ لە گوندی تەکێی قەرەداغ لەدایکبووە، ساڵی ١٩٤٦ لە تەمەنی ١٩ساڵی چووەتە ڕیزەکانی حیزبی شیوعیی عێراقەوە.
ساڵی ١٩٤٩ دوای لە سێدارەدانی فەهدی دامەزرێنەر و سكرتێری حزبی شیوعی، دەبێتە سکرتێری حیزبی شیوعیی عێراق، لە ساڵی ١٩٥٣ دەستگیردەکرێت و فەرمانی لەسێدارەدانی بۆ دەردەچێت، بەڵام لەژێر گوشاردا فەرمانەکە هەڵدەوەشێندرێتەوە.
نزیکەی ساڵێک بەسەر کۆچی دوایی نوسەر و سیاسەتمەدار م. بەھادین نوری تێپەڕ دەبێت و پەیکەرێک بۆ ڕێزلێنان لە دەستکەوتەکانی لە قەرەداغ دانرا.
م. بەھادین نوری لەساڵی ١٩٢٧ لەگوندی تەکیەی قەرەداغ لە دایک بوە و لە ١ی ١٢ ی ٢٠٢٠ بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەتەمەنی٩٣ ساڵیدا گیانی لەدەستدا

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.