سه‌رۆك بارزانى و ئاڵاهه‌ڵگری دیموكراسی وئاشتی پێكه‌وه‌ژیان
رێبوار حه‌مه‌لاو شوانی
له ناوچه‌یه‌كی پڕ كێشه و ئاڵۆزییدا كه تێیدا شه‌ڕو ململانێ جه‌مسه‌ره ناوچه‌یی و جیهانییه‌كان رۆژبه‌رۆژ چر ده‌ببێته‌وه، سه‌رۆك مسعود بارزانی پێشمه‌رگه،رابه‌ری گه‌لێكی ئازادیخواز ودیموكراتیخواز و سته‌ملێكراو، به‌هۆی ئه‌زموونی سیاسی و دیپلۆماسی و پێشمه‌رگایه‌تی له هه‌موو قۆناغه‌كاندا تیڕوانین و ڕۆڵێكی گرنگ و به‌رچاوی بۆ داهاتوویه‌كی سه‌قامگیر و دادپه‌وه‌رانه و پشتیوانیكردنی دیموكراسی و ئاشتی و ئازادی له ده‌ڤه‌ره‌كه‌دا هه‌یه
سه‌رۆك بارزانی؛ به زیاتر له شه‌ش ده‌یه خه‌بات وتێكۆشان وپێشمهرگهبوون وه‌ك گه‌وره‌ترین شانازی و ئینجا خه‌باتی سیاسی هه‌میشه پشتیوانی دۆزی ره‌وای كوردوكوردستان بووه و به‌رگری له مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و نیشتیمانییه‌كانی كردووه ، هه‌رگیز باوه‌ری به لێكترازان و ناوچهگهڕێتی و گرژی و ناته‌بایی نه‌بووه؛ به‌ڵكو هه‌میشه هه‌وڵی داوه وبه باوه‌رێكی ته‌واو له پێناو ئاشتی و چاره‌سه‌ر ڕێگه‌ی گفتوگۆی له سه‌ر بنه‌مای ئاشتی و لێكتێگه‌یشتن داوه و هه‌رچه‌نده ئه‌گه‌ر باجی زۆریشی هه‌بوو بێت
مێژوو گه‌واهیده‌ره ؛ سه‌رۆك بارزانی هه‌میشه له‌كاته سه‌خت و پڕ ئاسته‌نگه‌كاندا هه‌میشه هه‌وڵی ئاشتی و چاره‌سه‌ری سیاسی داوه ؛ ئیتر ئه‌و هه‌وڵانه چ له سه‌ر ئاستی كوردستانی بوو بێت یانیش عێراقی فیدراڵ دا بووبێت یانیش له پێناو چاره‌سه‌ری بۆ هێزولایه‌نه كوردستانییه‌كان له‌سه‌ر ئاستی هه‌ر چوارپارچه‌ی كوردستان و به‌تایبه‌تی ناوخۆیی هه‌رێمی كوردستان
سه‌رۆك بارزانی ؛ هه‌رده‌م له كاته گرنگه‌كاندا به‌لۆژیك و بیروهزرێكی ئاینده بینی ؛ رژدبوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ؛تا بههێزوتوانایی گه‌لی كورد و سه‌روه‌ری ته‌نیا به‌هێزی سه‌ربازی چاره‌سه‌ر نابێت ؛ به‌ڵكو به‌ڕێگه‌ی هێزی نه‌رم و سیاسه‌ته‌وه ” هه‌میشه به‌رگری له دروشمی هاوبه‌شی ڕاسته‌قینه و هاوسه‌نگی و سازان كردووه و ڕووبه‌ڕووی سیاسه‌تی په‌راوێز خستن و ناوهندگهڕایی واتا دیكتاتۆری بووته‌وه . سه‌رۆك بارزانی به‌خوێندنه‌وه‌ی وردبنیانه و ژیرانه بۆ داهاتووی سیاسی عێراق و ناوچه‌كه ؛ پلان و سیاسه‌ته‌كانی به‌شێوه‌یه‌ك ده‌گونجێنێت تا له‌گه‌ڵ دۆخی ئێستای به‌رژوه‌ندییه باڵاكانی گه‌لی كورد له نێو عێراقێكی فیدراڵ‌دا به پارێزه‌راوی بمێنێته‌وه و مافه‌كانی به‌ده‌ست بێنێت
تێروانینی سه‌رۆك بارزانی بۆ عێراق هه‌رگیز له سه‌ر بنهماهی سیاسیه‌تی زۆرینه‌ی تایفی و مه‌زهه‌بی و نه‌ته‌وه‌یی نه‌بووه ؛ به‌ڵكو عێراقێك له‌سه‌ر بنه‌مای فیدراڵی و ده‌ستوور و یاسا بێت ، عێراقێك كه هه‌مووان له‌سه‌ر بنه‌مای (هاوبه‌شی ،هاوسه‌نگی و سازان )، بێت تاكو له‌و قه‌یرانه قوڵه سیاسیه‌ی 20 ساڵه عێراقی تووشی شڵه‌ژان و بێ متمانه‌ی و بێ سه‌روه‌ری كردووه ڕزگار بێت .
تێروانین سه‌رۆك بارزانی بۆ ئایندهی عێراقێكی فیدڕاڵ و دیموكراسی له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایانه‌یه :
یه‌كه‌م ،، داهاتووی عێراق به‌نده به داننا به فره‌یی نه‌ته‌وه‌یی و ئاینی و مه‌زهه‌بی و به‌ده‌ستهێنانی هاوبه‌شی راسته‌قینه ، دووركه‌وتنه‌وه له زێهینهتی په‌راوێز خستن و تاكڕه‌وی و خۆسه‌پاندن .
دووه‌م ،، ناكرێت گه‌لی كوردستان وه‌ك دووه‌م گه‌وره نه‌ته‌وه له‌عێراقدا به چاوی هاووڵاتی پله‌دوو یانیش كه‌مینه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت ، مافه‌كانی مسۆگه‌ر بێت و چونكه گه‌لی كورد قوربانی و ڕۆڵی سه‌ره‌كی هه‌بووه له بونیاتنانی عێراقی نوێ
سێیه‌م ،، ناكرێت عێراق له‌ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی فشاری دارایی و ئابووری و هێزی چه‌ك و مووشه‌ك و درۆن و گه‌مارۆ و هه‌ڕه‌شه یان سهقاندنی ناوهندگهڕایی به زێهنیه‌تی زۆڕینه‌ی تاكڕه‌ویی ، دوور له‌مافی شارستانیه و دیموكراسی بێت
چواره‌م ،، سه‌رۆك بارزانی پێیوایه ، هه‌میشه كاری بۆ كردووه ، سه‌قامگیری عێراق به‌نده به پابه‌ندبوون به ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق وه‌كوو گڕێبهسێتكی سیاسی ، جێبه‌جێكردنی ماده‌كانی وه‌ك خۆی ، وه‌ك زامنكردنی مافه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك ماده‌ی 140ی ده‌ستوور ، نه‌وت وغاز و ماف و شایسته‌داراییه‌كان و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان وهه‌موو ناوچه داگیركراوه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان
پێنجه‌م ،، په‌یامی ئاشته‌واویی و گفتگوگۆ ، دوور له سیاسه‌تی په‌راوێز خستن ؛ له پێناو دوورخستنه‌وه‌ی عێراق له دیكتاتۆری و تاكڕه‌وی و زاڵبوونی سیاسه‌تی تایفی و مه‌زهه‌بی .
شه‌شه‌م ،، هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆك بارزانی ، له پێناو ئاشتی و وه‌ك مه‌شخه‌ڵێكی رووناكییه له ناو تاریكی عێراق و بێ سه‌روه‌ریی و گه‌ڕانه‌وه‌ی بنه‌ماكانی هاوبه‌شی و سه‌روه‌ری یاسا و ڕێزگرتنه له مرۆڤ .
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌توانین بڵێن ،هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆك مسعود بارزانی له رابردوو و ئێستاشدا بۆ ڕێگركردن بووه له‌وه‌ی عێراق به‌ره‌و وێرانی و دیكتاتۆری و رابردووی پڕ قه‌یران وسته‌مكاری بگه‌ڕێته‌وه ، هه‌روه‌ها له پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ی متمانه وڕێزگرتن بوو له هه‌موو جیاوازییه‌كان و گه‌ڕانه‌وه بووه بۆ پابه‌ندبوون به‌ده‌ستوور وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگ بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان ،به پێچه‌وانه‌وه هیچ داهاتوویه‌كی گه‌ش و پێكه‌وه‌ژیان ومتمانه له عێراقدا بوونی نامێنێت .