دووبارە پێشێلکردنی دەستوور و بڕیاری ڕەگەزپەرستانە

زانا عبدالباقی

دوای مووچە، ئێستا پەلاماری زمانمان دەدەن و دەیانەوێت ئەو مافەشمان لێ زەوت بکەن، لە کاتێکدا ئەو بڕیارەشیان دووبارە دژی دەستوورە جا من نازانم دەسهەڵاتی عێراق دەستوور بە چی تێگەیشتوون؟ ئەگەر کار بە دەستوور ناکەن کەواتە شەرعییەتی دەوڵەتیشتان نامێنێت

دەستوور چۆن باسی زمانی فەرمی دەکات:

-(لە ماددەی ٤ بڕگەی یەکەم دەستووری عێراق دەڵێت: زمانی عەرەبی و کوردی دوو زمانی فەرمی عێراقن) کەواتە کەس ناتوانێ ئەو دوو زمانە قەدەغە بکەت نە لە بەغدا و نە لە هەولێر

-(لە ماددەی ٤ بڕگەی دووەم لقی “ب” دەڵێت: قسەکردن و وتوێژ دەربڕین لە بوارە فەرمییەکاندا بە هەریەک لە زمانەکانی عەرەبی و کوردی وەک ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی وەزیران و دادگاکان و کۆنگرەفەرمییەکان)
واتە ئەگەر حەق بێت نوێنەرانی کورد لە پەرلەمانی عێراق دەبێت بە کوردی قسە بکەن و لەلایەن ستافی پەرلەمانەوە وەرگێڕانی بۆ بکرێت بۆ زمانی عەرەبی چونکە دەستوور ئەو ڕێگایەشمان پێ دەدات، و ئەوانیش دەبێ مەمنون بن..

-(ماددەی ٤ بڕگەی دووەم لقی “د” دەڵێت: کردنەوەی قوتابخانە بە هەردوو زمانەکە بەپێی یاسای پەروەردەییەکان)
واتە نە لە بەغدا و نە لە هەولێر ناکرێ بە قوتابییەک بڵێن مافی خوێندنت نییە بە زمانی عەرەبی دەبێ ئەو مافەیان بۆ دەستەبەر بکرێت.

قەدەغەکردنی زمانی کوردی لە ناوەندەکانی خوێندن لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، جێی شەرمەزاری و ڕیسوایی دەسهەڵاتی عێراقە، وەکو هەموو هەوڵەکانی ڕابردووی لە پێشێلکردنی مافەکانی خاڵکی کوردستان و سنووری هەرێمی کوردستان و برسیکردنی خەڵک ئەم بڕیارە نابەجێیەش شەرمەزار دەکەین

Leave A Reply