▪ چەند جۆر پەشیمانی هەیە ؟ باشترین کات بۆ پەشیمان بوونەوە چ کاتێکە ؟

رەجەب حاجی

سێ جۆر پەشیمانی هەیە ، هەر جۆرێک لە پەشیمان بوونەوەکان بەجۆرێکی جیاواز کاریگەری لەسەر هەست و دەروونی تاک دەبێت ، هەندێ لە پەشیمان بوونەوەکان دەبنە ئاوسوودە بوونی دەروون و نەمانی قەلەق و واسواسی و دڵتەنگی ، جۆرێکی تر لە پەشیمان بوونەوەکان دەبێتە هۆی نەمانی ئازاری ویژدان و سزای نەستی و خودی کەسە پەشیمان بووەکە ، جۆرێکی تریش لە پەشیمان بوونەوەکان دەبێتە هۆی دڵتەنگی و مایەی حەسرەت و ئاخ هەڵکێشان و خۆبەکەم زانی کەسی پەشیمان بووەکە.

جۆرەکانی پەشیمان بوونەوە بریتین لە سێ جۆر : …

۱. ئەو پەشیمانایانەن کە کاتێ تاک هەڵەیەک دەکات لە ژیاندا بەرامبەر کەسێک ٫ یا بەرامبەر دایک و باوک و ئەندامانی خێزان ،یاخود بەرامبەر کۆمڵگەکەی خۆی هەلەیەک یاخود خیانیەتی دەکات ٫ دواتر کەسەکە پەشیمان دەبێتەوە لەو ەهەڵەیەی کە بەرامبەر کەسەکان یا خێزان و کۆمەڵگەو نیشتمانەکەی کردوویەتی ، ئەو هەستی پەریشانیەکەسەکە توشی ئازارێکی وژدانی بەردەوامان دەکات ٫ وای لێدەکات هەمیشە خۆی بە تاوانبار بزانێت بۆیە هەستی خۆبەتاوان بارزانین دەبێتە سزایەک نەستی لەناخی کەسەکەدا ئەو کەسە ئازار دەدات بەبێ ئەوەی کەسانی تر بە ئازارەکەی ناخی ئەو کەسە بزانن .

۲. کاتێک کەسێک کارێکی باشی دێتە پێش دەتوانین ئەنجامی بدەین ٫ دەشزانێت لەو کارە سودێکی مادی یاخود معنوی زۆری وەردەگرت و زیانی پێ نەدەگەیشت و زەرەری نەدەکرد ٫ یاخود هەلێکی باش دیتە بەر دەست ئەو هەلە لەست خۆی دەدات ٫ دواتر هەست دەکات هەلەکەی لەدەست چووەو پێی وایە جارێکی تر ئەو هەلە باشەی دەست ناکەوێتەوە ٫ دواتر کەسەکە پەشیمان دەبێتەوە ٫ ئەو پەشیمانییە دەبێتە هۆی گلەیی لەخۆ کردن و خۆ سەرزەنشت کردن و خۆ بەنەزان و کەم تەرخەم زانین ، ئەو هەستی پەشیمانیە وا لە کەسەکە دەکات خۆی بەکەم و بێ بەها بزانیت ، تووشی خەمباری و داتەپینی ناخی دەبێت ٫ بەبێ ئەوەی هۆکارەکەی باس بکات بۆ خەڵکی تر و کەس بە هۆکاری خەم و پەرێشانیەکەی نازانێ .

۳.هەندێ پەشیمانی ئیجایی و بەسوود هەن وەک ئەو پەشیمانیەی کە داوای لێبوردن دەکەین لەو کەسەی کە خراپەو هەڵەو تاوانێکمان بەرامبەر ئەنجام داوە پەشیمانی دەردەبرین ٫ ئەو پەشیمان بوونەوە دەبێتە هۆی گەرانەوەی هاوسەنگی دەروونی بۆمان ٫ دەبێتە هۆێ جێگیری دەروونی دڵخۆش بوون و ئاسودەیی دەروون و نەمانی دڵەراوکێ و ئازاری ویژدانمان ٫ یاخو ئەو کاتەی تەوبە و پەشیمانی دەردەبڕین لەو هەڵەو سەرپێچەیەی کە وادەزانین لەڕوی ئایینیەوە گوناهمان ئەنجام داوە ٫ جا کاتێک تەوبەو پەشیمانی دەردەبرین دەروونمان ئاسودە دەبێ و هەست بە بەرائەت و پاکی خۆمان دەکەین .

باشترین کات بۆ پەشیما بوونەوە زووترین کاتە.

هەر کات هەستت کرد هەڵەیەکت بەرامبەر کەسێک کردوە یاخود هەستت کرد کەسێکت ئازار داوە ٫ یا ئەو کاتەی هەست دەکەی ویژدانت ئازارت دەدات ، یاخود ئەکاتەی دەزانی هەلێکت لەدەست چووە بەڵام هێشتا زووە بۆ پەشیمان بوونەوە و گەرانەوەی هەلەکە .. وا باشترە پێش ئەوەی کات تێپەرێ و تووشی ئازاری ویژدان ببیت پەشیمان ببەوە ٫ چوونکە ئەوکات دەرفەتێک هەیە بۆ سەرکەوتن و گەیشتن بەئامانج و لێبوردەیی ئەو کەسانەی هەڵەت بەرامبەر کردوون ٫ زۆر جار ئەو کەسەی هەڵەت بەرامبەر کردوە لەبەر دەستتە دەتوانی داوای گەردن ئازادی لێبکەی و لێت ببوری ٫ رەنگە هەندێ کات ئەو کەسەت لێ وون بێت یاود کەسەکە بمرێت ٫ دواتر کەسەکەت دەست نەکەوێ داوای لێبوردنی لێبکەی بۆیە تۆ تا مردن پەشیمانی دەردەبری ئازاری ویژدان دەکێشی …

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.