بریارێکێ ئێران بەنزینی هەریم گران دەکات

وەزارەتی نەوتی ئێران بڕیارێكی نوێی لە بارەی هەناردەی بەنزینی و بەرهەمە نەوتیەكان بۆ دەرەوەی وڵاتەكەی ڕاگەیاندوو بەپێی بڕیارەكەش هەناردەی بەنزینی ئەو وڵاتە بۆ هەرێمی كوردستان ڕادەگیرێت، بەپێی بەدواداچوونێکی وێستگە نیوزیش، بەنزین لە بەنزینخانەکانی سلێمانی گران کراوەوە.
وەزارەتی نەوتی ئێران لە نوسراوێكدا كە ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتی هەناردەكردنی بەرهەمە نەوتییەكانی وڵاتەكەی كردوە و نوسراوەكە لە بەشێك لە میدیاكانی ئەو وڵاتە بڵاوكراوەتەوە تیایداهاتووە، لە ماوەیەكی نزیكدا ناردنی بەنزین و گازو بەرهەمە نەوتییەكان بۆ دەرەوەی وڵات رابگرێت.
بەپێی بەدواداچوونێکی وێستگە نیوز، بەنزین لە بەنزینخانەکانی سلێمانی گران کراوەوەو بە جۆرێک یەک لیتر بەنزینی نۆرماڵ لە 730 دینارەوە کراوە بە 825 دینار، ئەو بەنزینەشی لە بەغداوە دەنێردرا بۆ هەرێمی کوردستان ماوەی یەک هەفتەیە ڕاگیراوە.
جێی ئاماژەیە، بەپێی ئەوەی هەرێمی كوردستان لە 80% بەنزین بۆ پێداویستی ناوخۆ لە وڵاتی ئێرانەوە هاوردە دەكات، لەئەگەری جێبەجێكردنی ئەو بڕیارە قەیرانی بەنزین دروست دەبێت و جارێكی دیكە كێشە بۆ شۆفێران و هاوڵاتیانی هەرێم دروست دەبێتەوە.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.