▪ پزیشكان ئامۆژگاری ئەو کەسانە دەكەن کە بەدەست کێشەی جومگەکانەوە دەناڵێنن واز لە شیرینی بهێنن

دکتۆر ئەنجێلیکا دوڤاڵ پسپۆڕی خۆراکی ڕووسی دەڵێت:” ئەو کەسانەی بەدەست کێشەی جومگەکانەوە دەناڵێنن، پێویستە پەتاتە و باینجان و تەماتە و بیبەری شیرین لە خۆراکەکانیان دەربکەن، چونکە هاندەری هەوکردنی جومگەکانن.

جگە لەوەش پێویستە دەستبەرداری خواردنی شیرینی بن، بەو پێیەی هەوکردن لە جەستەدا زیاد دەكات .

ئەو پسپۆڕە دەلێت :” ئەو کەسانەی کە شەکری پاڵاوتە و شیرینی زۆر دەخۆن، ئەگەری تووشبوونیان بە هەوکردنی جۆراوجۆر زیاترە، لەنێویاندا هەوکردنی جومگەکان”.

دەشڵێت: کێشی زیادەی لەش فشارێکی زیاتر دەخاتە سەر جومگەکان، ئەمەش دەبێتە هۆی لەناوچوونیان. بۆیە باشترە لە کێشی زیادە خۆیان بپارێزن

بە وتەی ئەو، بۆ پاراستنی تەندروستی جومگەکان، پێویستە بەرهەمە خۆراکییە دەوڵەمەندەکان بە کۆلاجین زیاد بكەن هەروەها پێویستە بەلایەنی کەمەوە هەفتەی دووجار ماسی چەور بخۆیت. هەروەها سەوزەی تازە باشترین سەرچاوەی کالیسیۆمی ئۆرگانیکە کە خۆراک دەدات بە جومگەکان.

دەشڵێت: بەرهەمەکانی دژە هەوکردن و دژە بەکتریا بریتین لە زەنجەفیل و زەردەچەوە. بۆیە بەکارهێنانیان لە خۆراکدا ئاستی هەوکردن کەم دەکاتەوە.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.