دکتور. سباح زێباری; بەلاڤکریە کو رێکخراوا ساخلەمیا جیهانی هۆشداریێ ددەت دەربارێ مەترسیێن کۆرۆنایی

رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، هۆشداری لەبارەی بەردەوامیی مەترسییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بە وڵاتانی جیهان دەدات و ماریا ڤان کێرخۆڤ، پسپۆڕی نەخۆشییە گوزراوەکان لە رێکخراوی WHO رایگەیاند، لە ئێستادا شێوەی گۆڕاوی (The SARS-CoV-2)ی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە زۆرێک لە وڵاتانی جیهان بەربڵاوە و داوای گرتنەبەری رێکاری تەندروستیی پێویست بۆ رووبەڕووبوونەوەی شێوە گۆڕاوەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکات.

لە راگەیێنراوەکەدا ئاماژە بە سێ جۆری دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا (XBB.1.5, XXB.1.16, EG.5) کراوە کە مەترسیی بڵاوبوونەوەیان هەیە و ڤان کێرخۆڤ گوتی: “هەموو شێوە گۆڕاوەکانی کۆرۆنا هەمان ئاستی مەترسییان لەسەر تەندروستیی جیهان هەیە”.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.