▪ تاکی کورد دەنگ و متمانە بە کامە حزب بدات! ــ زێیێ بادینان

هشیار شکاک خورشید

‎هەڵبژاردن پرۆسە و رێگایەکی دیموکراسی و دادپەروەری و ئاشتی هەر ولات و گەلێکە تاوەکۆ پایە و دامەزراوەکانی وڵات رێچکەیەکی دروستی حۆکمداری هەبێت وە ئەوەشی کە بەشداری لەم پرۆسە دیموکراستیەتە دەکات تاکی ئەو وڵاتەیە کە ئازادە لەم پرۆسەیە دەنگ و متمانەی خۆی بە کێ
دەدات ….

‎هەڵبەتە حزبە جیاوازەکانی هەر وڵاتێک لەم پرۆسەیە هەر یەکەیان ژمارە و کۆمەلێ درۆشم دەکەنە بانگەشە بۆ خۆیان
تاوەکۆ دەنگ و متمانەی تاک بۆ خۆیان بە دەست بێنێت …..

‎پرسیار لێرەدا ئەوەیە ئایە تاک دەنگ و متمانە بە کامە حزب بدات ؟ وە چ بکاتە پێوەر بۆ ئەو دەنگ و متمانەیە !!! بۆ ئەمە
ئەگەر هەرێمی کوردستان وەک نموونە باس بکەین .

‎ لە هەرێمی کوردستان زۆر حزب تێدا بوونیان هەیە ، هەر یەکێکیان ناوێکی جیاوازی لە خۆی ناوە ، وە کۆمەلێ لە پرەنسیب و بەرنامەی کردووتە رێچکە خۆی لە سەری هەنگاو دەنێ ، سەرەرای ئەوەش لە ژێر ئەو ناو و پرەنسیپ و بەرنامانەدا هەندێکیان لە حکۆمەتن و هەندێکیشیان لە دەرەوەی حکۆمەتن ، تاکی کوردیش لە رێگەی پرۆسەی سەرەوە بریار لە سەر ئەوە دەدات کە دەنگ و متمانە بە کامە حزب بدات ، بۆ ئەمەش سەیری رابردووی هەموو حزبەکان دەکات لە سەرەتایی دامەزراندنیانەوە بگرە هەتا دەگاتە ئەمرۆ ، وە بۆ ئەوەی تاکی کورد دەنگ و متمانەی خۆی بە حزبێکی گۆنجاو و دروست بدات پێوویستە ئەم پرسیارانە لە خۆی بکات ، گۆمانیش تێدا نییە دوای ئەم پرسیارانە بۆی دەردەکەوێت کە
دەنگ و متمانەی خۆی بە کێ بدەن .

‎چۆنیەتی دروست بوونی حزبەکان بزانێت تاوەکۆ باشترینی هەڵبژێرێت؟

‎ئامانجی حزبەکان بزانێت ؟ بۆچی ئەو ئامانجەی هەڵبژاردووە ؟

کام حزب لە ماوەکانی رابردوو ئەو درۆشمانەی لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردن کردوویەتی کردووتە کردار ؟

کام حزب ئەو کارانەی کە کردوویەتی لە ماوەی رابردوو لەگەل ئەو پرەنسیپ و بەرنامانەدا یەک دەگرن کە لە سەری دامەزراون ؟

مێژووی حزبەکان بزانێت تاوەکۆ پاکترینیان هەڵبژێرێت ؟

کام حزب لە کاتە ناخۆش و هەستیارەکان لەگەل خەڵکی خۆیدا بووە ؟

کام حزب لەو کاتەی کە خاک و نیشتیمان پێوویستی پێ بووە چەکی هەڵگرتووە بۆ پاراستنی ؟ وە لە بەرامبەر ئەمەدا ئینتیمانی نیشتیمانی بۆ بە دیار دەکەوێت!

‎ کام حزب لە هەموو بارەدۆخەکان هەوڵی یەکگرتوویی و تەبایی کوردی داوە ؟

کام حزب دژی پلانەکانی دۆژمنانی هەرێمی کوردستان راوەستاوە کە ویستتوویانە لاواز و پەلاماری بکەن ؟

‎کام حزب لە خەمی سەربەخۆیی و داهاتووی هەرێمی کوردستانە ؟

‎کام حزب شەری مافەکانی کورد دەکات لە بەغدا ؟

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.