▪ چەندئامۆژگارییەك بۆ ئەوەی لە مانگی ڕەمەزاندا باشتر بخەویت!

چۆن دڵنیا دەبیتەوە لەوەی لە مانگی ڕەمەزاندا باشترین خەو بەدەست دەهێنیت؟

پێش جەژنی ڕەمەزان پێویستە خشتەی نوێی خەوتن دابنێیت و هەوڵبدە لە مانگی پیرۆزدا پابەند بیت پێیەوە.
ڕەنگە هەندێک کەس لە کاتی ئیفتاردا ئەو خۆراکانە بخۆن کە کالۆری و شەکریان زۆرە.
خواردنی ئەم جۆرە خۆراکە دەبێتە هۆی زاڵبوون بەسەر کۆئەندامی هەرست لە شەودا لەکاتێکدا جەستەت هەوڵی هەرسکردنی ژەمەکان دەدات.

ئەمەش دەبێتە هۆی ناڕەحەتی لە کاتی هەوڵدان بۆ خەوتن. جگە لەوەش خواردنە شەکردارەکان دەبنە هۆی بەرزبوونەوە و دابەزینی ئاستی شەکر لە خوێندا.

هەرچەندە لێکۆڵینەوەیەکی زۆر نییە کە ئاوی زیاتر بە باشتر خەوتنەوە ببەستێتەوە، بەڵام ئاودان کلیلی تەندروستی تۆیە. هەروەها کەمتر خواردنەوەی ئاو دەبێتە هۆی کەمتر کاتی خەوتن.

وە لە مانگی ڕەمەزاندا پێویستە خشتەی ئاوخواردنەوە لە ڕۆتینی نوێی پێش خەوتنتدا دابنێیت.
لە ڕۆژدا نابێت زیاتر لە ٢٠ خولەک خەوت لێ بکەوێت چونکە دەتوانیت دەست بکەیت بە کەوتنە خەوێکی قووڵەوە. ئەمە کاتێکی بەسە بۆ ئەوەی هەست بە تازەگەری بکەیت بەبێ ئەوەی خەوی شەوانەت تێكبچێت

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.