▪ چوار پەنابەر مامۆستایەکی لوبنانی دەڕفێنن


دادوەرێکی لێکۆڵینەوە لە لوبنان، لێکۆڵینەوەی لە رفاندنی مامۆستایەکی لوبنانی کرد، کاتیک لەلایەن چوار سووری رفێندرا و لەناو سندوقی ئۆتۆمبێلێکدا بردیان، دادوەرەکە لێپرسینەوەی لەگەڵ هەر چوار هاووڵاتیە سوورییەکە کرد.

سەرچاوە میدیاییەکانی لوبنان رایانگەیاندووە، دادوەر لێکۆڵینەوە، بەسام ئەلحاج، لێپرسینەوەی لەگەڵ هەر چوار تۆمەتبار بەناوەکانی (ئەحمەد ح، ئامانی ح، محەممەد ح، ئەحمەد خ، کردووە و فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ هەرچواریان دەرکرد، ئەمەش دوای ئەوەی مامۆستا “فریال جۆرج”ی لوبنانیان رفاندبوو بە هاوکاری لەگەڵ کەسی پێنجەم کە تا ئێستا هەڵاتووە و دەستگیرنەکراوە.

تۆمەتباران مامۆستا فریالیان لە گەراجی وەستانی ئۆتۆمبێلی ماڵەکەی خۆی لە ناوچەی برومانە رفاندووە، لە کاتێکدا کە ویستوویەتی بچێتە سەر کارەکەی لە قوتابخانەکەیدا، ئەو چوار کەسە لەسەر سنووری لوبنان و سووریان پێش ئەوەی بەرەو سووریا هەڵبێن دەستگیر کراون.

لە کاتی ئۆپەراسیۆن و گەڕانەکەدا، ئۆتۆمبێلی رفێنراوەکە لە گەڕەکی ئەلئەوزاعی دۆزرایەوە و رفێنەرەکان لەناو سندوقی ئۆتۆمبێلەکەدا زیندانیان کردبوو، لەوێش دوای کردنەوەی سندوقی سەیارەکە مامۆستاکەیان دەرهێناوە.

فریال جۆرج، باس لەوە دەکات کە بە توندی لەلایەن سەرپەرشتیاری باڵەخانەکەوە، ئەحمەد حەمامی، سووری لێی دراوە، کە رفاندوویەتی و لێیداوە و فڕێیداوەتە ناوچەی ئەلئەوزاعی.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.