▪ چەكدارانی داعش ھێرشیانکرد 23 سەربازیان كوشت


لە ئەنجامی هێرشێكی چەكدارانی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش بۆ سەر پاسێکی سەربازیی سوپای رژێمی سووریا لە ڕۆژهەڵاتی وڵاتەكە، 23 سەربازی سووریا کوژران.

ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئەمڕۆ هەینی بڵاوی كردەوە، دوێنێ شەو چەكدارانی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش هێرشیان كردووەتە سەر پاسێكی سەربازیی سوپای ڕژێمی ئەسەد، لە ئەنجامدا 23 سەرباز كە سەرنشینی پاسەكە بوون، کوژراون.

هێرشەكە لە دەشتایی ئەلمەیادین لە سنووری دێرەزوور ئەنجام دراوە، جگە لە كوژرانی 23 سەرباز، 10 سەربازی تریش بریندار بوون.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.