▪ جیاوازی لە نێوان بەڕێوەبردنی پۆل و کۆنترۆلکردنی پۆل چیە؟

کامیان گونجاوترە بەڕێوەبردنی پۆل یان کۆنترۆلکردنی پۆل؟

بەڕێوەبردنی پۆل:
١ـ قوتابی بەشدارە لە دانانی یاساکان لەنێو پۆل دا.
٢ـ قوتابی کونتڕۆلی خۆی دەکات لە رەفتارەکانیدا.
٣ـ قوتابی ھەست بە ئارامی دەکا و ناترسێت.
٤ـ قوتابی تاکێکی ئەرێنی و پۆزەتیڤە.
٥ـ قوتابی سەنتەری فێربوونە لە پۆل دا.
٦ـ ڕەفتاری قوتابی لە دوای ڕۆیشتنی ماموستا بۆ دەرەوەی پۆل گوڕانی بەسەردا نایێت و وەک خۆی دەمێنێ.
٧ـ ماموستا زۆر پاڵپشتی قوتابی دەکات.
٨ـ قوتابی متمانەیێکی زۆر بەخۆی ھەیە.
٩ـ پەیوەندی لە نێوان ماموستا و قوتابی و قوتابی و قوتابی لەئاستێکی زۆر باشدایە.
١٠ـ پۆلی خوێندن دەبێتە ژینگەیێکی گونجاوو ئارام بۆ فێرخواز.
١١ـ قوتابی لەماوەیێکی کەمتر و باشتر فێردەبن .
١٢ـ قوتابی وانەی خۆی خۆشدەوێت.

کۆنترۆلکردنی پۆل:
١ـ ماموستا بەتەنیا بەشدارە لە دانانی یاسای نێو پۆلدا.
٢ـ ماموستا بەزور ڕەفتاری قوتابی کونتڕول دەکات.
٣ـ قوتابی ھەست بە پەستانێکی زۆر دەکات لە ناو پۆلدا.
٤ـ قوتابی نەرێنیە .
٥ـ ماموستا سەنتەری فێربوونە.
٦ـ ڕەفتاری قوتابی لەدوای چوونە دەرەوەی ماموستا گوڕانی بەسەردا دێت.
٧ـ ماموستا بەڕادەیێکی کەم پاڵپشتی قوتابی دەکات.
٨ـ قوتابی باوەری بەخۆی نییە.
٩ـ پەیوەندی لەنێوان قوتابی و ماموستا و قوتابی و قوتابی باش نییە.
١٠ـ پۆلی خوێندن ژینگەیێکی ئارام نییە بۆ قوتابی و قوتابی دەترسێت.
١١ـ قوتابی کەمتر و درەنگتر فێردەبن.
١٢ـ قوتابی وانەکەی خۆی خۆشناوێت.

بێگومان ئەوەی ئاشکەرایە کە بەڕێوەبردنی پۆل باشترە لە کونتڕۆلکردنی پۆل، لە بەر ئەوە داوا لە ماموستایانی خۆشەویست دەکەین کە بەڕێوەبردنی پۆل ھەڵبژێرن نەک کونتڕۆلکردنی پۆل.

وەلید محەمەد سلێمان
سەرپەرشتیاری پەروەردەیی

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.