▪ رووداوێکی دەگمەن و پێکەنیناوی لەناو هۆڵی کۆنگرەی یەکێتی روویدا، برینداریش هەیە

بەپێی زانیارییەكان، به‌هۆى ڕووداوێكه‌وه‌ كە لەنێو هۆڵی كۆنگره‌ى یه‌كێتى ڕووی داوە، ئه‌مڕۆ چه‌ند كه‌سێك برینداربونو‌، تیمه‌كانى فریاكه‌وتنى ته‌ندروستى گه‌یشتنه‌ هۆڵه‌كه‌ و برینداره‌كانیان بۆ نه‌خۆشخانه‌ گواسته‌وه‌.


لەمبارەیەوە بەشێك لە میدیاكانی سلێمانی باس لەوە دەكەن كە ئەمڕۆ لێژنەكانی كۆنگرەی پێنجەمی یەكێتی دەست بەكار بوون و ئەندامانی لێژنەكان پێكەوە بەرەو نهۆمی دووەمی هۆڵی كۆنگرەكە چوون، پێكەوە چوونەتە سەر پلیكانەی كارەبایی و ژمارەیان زۆر بووە، لە ئەنجامیشدا پانتۆڵی یەكێك لە ئەندامانی كۆنگرەكە لە پلیكانە كارەباییەكە گیر بووە و لە ئەنجامدا ئەو كەسانەی لەسەر پلیكانەكە بوون، بەسەر یەكدا كەوتوون و بەشێكیان دەست و قاچیان شكاوە.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.