▪ کاريگەری ڕۆشنبيری و هۆشياری پەروەردەیی لە ژينگەی خێزاندا

ئامادەکردن و نووسينی:
ئاوات محمد گەڵاڵی

خێزان بريتيە لە و شوێنەی کە هەموو ئەندامەکانی لە ماڵێکدا تيايدا،بەيەکەوە،دەژين، كەلەسەر بنەمای هاوسەرگيری و خزمايەتی پێک دەهێنرێت.سەرکەوتنی خێزان تەواو نابێ تاوەکو دایک و باوک ڕێک نەکەون و دەست بگرن بە خۆشەویستی و ڕێزگرتن وسەلامەتی خێزان.
خێزان:
پێویستی بە تەنها خواردن و جل و بەرگ و سەفەر نییە
واتە لايەنی ماددی نيە بەتەنها بەڵکو گرنگتر ئەوەيە لايەنی رۆحی و مەعنەوی پڕبکەينەوە بە خۆشەويستی بۆ دروستکردنی بناغەيەکی خێزانی سەرکەوتوو ؛لەبیری نەکەین منداڵەکانمان ڕۆشنبيروهۆشيار بکەين لە پيرۆزيەکانی خێزان
چونکە هۆشياری رۆشنبيری چرای ڕێگایە و زانستیش چرای دڵ و دەروونی ئەم ڕێگایە. هۆشياری ڕۆشنفکری کليلی کرانەوەی دەرگای زانست و پەروەردەيە . ره وشت هه لسووكه وت تێگەيشتنی له ژيان نواندني و پيشاندانی په روه رده ی ناو خێزانه كه ی كلتورو خۆ پێگه ياندن به خوێندنه وه ی له ژيان
ئەو متمانەیەی کە دایک و باوک دەیبەخشن بە بەمنداڵەکانيان خۆشەویستی و سەلامەتیە. و فێرکردن و زانستە ئەويش پيرۆزيەکەی لە لە پەروەردەکی رۆشنبيرو هۆشياردايە،چونکەرۆشنبيريی هۆشياريەلێبوردەییە، پاکوخاوێنی زمان ودڵە، هێمنيە،ڕەوشتە، لەگەڵ ڕێز وخۆشەویستی بۆ هەموو مرۆڤەکان، بەڵگەی پەروەردەیەکی سەرکەوتووە
گرنگيدان بە پەروەردەکردنێکی ڕۆشنبيرانە دروستە بۆ زانست و پێشکەوتن و سەرکەوتن .
کاتێکیش کەسێک دەبینن دەربارەی رۆشنبيری و هۆشیاری قسە دەکات، کە بۆ خۆدەرخستنە کە خودی خۆی وانيە ئەوا کاريگەر نابن ،بەڵکو ئەوانەی هەر لە منداڵییەوە لەخێزانێکی رۆشنبيرو هۆشيار پەروەردەوە لەدايک دەبن ئاشنای ئەم سيفەتە جوانانەی خێزان دەبن ئەوان زۆر کاريگەرتر دەبن هەروەک ووتراوە ئەوقسەی لەدڵ دەردەچێت دەچێتە دڵەوە…

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.