▪  ئەنجامدانی ڕیفوڕرم وچاکسازی بۆجی؟

سەلاح بەیتولا ئاکرەیی

پڕوسەی ڕیفورم و چاکسازی لە دامەزراوەکانی حزبە سیاسەکان ئەو دوو چەمکە مودێڕن و سەردەمیانەن گەړ بێتۆ بە شێوەیێکی زانستی و لوژیکی پڕاکتیزە بکرێن بە ئیڕادەیێکی بە هێزەوە بێگومان دەبنە هۆی گۆڕانکاریەکی ڕیشەیی و دەتوانرێت دۆخی خڕاپی ئەمڕۆ تێپەڕێنن و بەرەو باشترین ببەن

شایانی باسە ڕیفورم بریتیە لە پڕوسەیێکی لە سەرەخۆ گۆڕینی بەش بەشە

واتە ئەمڕۆ لە بەشێک دا گوڕانکاری دەست پێدەکات کە کوتایی هات ئینجا ڕۆ لە بەشێکی تر دەکرێت بۆ ئەنجامدانی ڕیفورم و چاکسازی تێدا

ئەگەر ئاوڕێک لە لاپەڕەکانی مێژووی ڕنسااسی ئەوڕوپی بدەینەوە ئەوڕوپا لە سەدەی پازدەوە کە ڕیفورمی ئایینی دەست پێکرد

توانی دۆخی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابوری و تاد… بەرەو وەرچەرخانێکی مەزن ببات و کیشوەری ئەوڕوپا قۆناغێک بۆ قۆناغێکی دیکە تا ئەمڕۆ بەرو پێشڤەچۆنێکی گەورە بە خویەوە ببینێت

کولتوری دیموکراسیش ڕولێکی گەورەی بینیوە لە گەشەسەندن و بەرەو پێشڤەچۆنی ئەمریکا و ئەوڕوپا وەک پڕوسیسێکی دینامیکی بەردەوام

لە سەدەی پازدە دا نەهزەی ئەوڕوپی و لە ئەمریکاش فۆکویاما و بیرمەند کەلێکی تر ڕولیاڽ لە گووڕانکاریە ڕیشەییەکانی وڵاتانی خویاندا هەبووە

خوشەویستی نیشتیمان مەسەلەیێکی زور کرنگە لە هەر وڵاتێکد
پرەنسیپی خۆشەویستی بۆ نیشتیمان گه ر بە هێز بێت دڵسوزان و نیشتیمان پەروەران بە تایبەت ڕوشنبیرە خاوەن بیرۆکە جوانەکان بۆ ئەنجامدانی ڕیفورم و چاکسازی

دەتوانن وڵات لە قەیرانی گەندەڵی و ناداد پەروەری و ستەمکاری ڕزگار بکەن

کەواتە لە کوتایی قسەکانمدا دەگەینە ئەم ڕاستیە کەڕیفورم و چاکسازی دوو چەمکن وەک پێویستیەکی هەنوکەیی لە قۆناغێک بۆ قۆناغێکی دیکە لە نێو گوڕەپانی سیاسی و جڤاکیدا بە شێوەیێکی زانستی و مودێڕن بکەونە بواری پڕاکتیکیەوە

تاکۆ کۆمەڵگا بە کشتی بە جەقبەستوویی نەمێنێتەوە و ڕوژ دوای ڕوژ بەرەو پێشڤەچۆن بە خویەوە ببینێت.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.