▪  ئیران رێگایەکی مەترسیدارتر بۆ هەولێر لە پیلانی داناوە

هەر وەک چون پێشتر باسی پیلانی 7ی ئۆکتۆبەرم کرد و ئاماژەم پێی دا کە هێشتا مەترسی بە تەواوی لەسەر هەرێم نەرۆیشتووە وا ئێستا رووداوەکان زیاتر بۆمان روون دەبێتەوە. ئیران بە ئامادە کردنی هێز لەسەر سنوور و موشکەکانی نەخشە رێگای خۆی بە تەواوی وازحن، وا دیارە مۆلەتی ئەمریکا بە سوودانی تا مانگی 7 بۆ کۆتایی هێنان بە میلیشیاییەکان لە عێراقدا زووتر لە وادەی خۆی کۆتایی دێت. لە لایەکی تر لە بڕیاری چونی پاڤل بۆ بەغدا بوونی موامرەی نوێ دێت ئەگەر پاڤل لەم سەردانە دا لەگەڵ هادی عامری کۆ ببیتەوە ئەوە بێگۆمان بۆمان روون دەبێت کە لە ئامادەکاری دەبێن بۆ جێ بەجێ کردنی پیلانیان. ئیران بۆ مانەوەی خۆی پێویستی بە قوربانی کردنی لینکەکیتری خۆی هەیە کە من وا دەبینم هێزێکی کوردی و هێزیکی شیعی کە پێویست بە ناو بردن نییە دەبەنە قوربانییە نوێەکە. بابەتی دروست بوونی داعشی نوێ سالێک پێش باسم کرد کە ئیران دووبارە دروستی دەکات و بۆ هەرێم دەنێرێت کە بێگۆمان ئێستا دەڵم ئەم داعەشە بەرەی موقاومەی سەر بەئیران بە شیعە و سونە و کورد دەبێت. بۆ ئەم کارەش باش بەرنامەی خۆیان پێشبردوە سەرەتا لاواز کردنی هەرێم لە رووی مادییە و رێگەری لە فرۆشتنی نەوتی هەرێم و برینی قوتی خەڵکی کوردستان. بۆ ئەوەی بتوانن هەنگاوی دووەم جێ بە جێ بکەن کە ئەویش زیندوو کردنی داعشە بۆیان ئاسانتر ببێت. ئەوان بەو شێوەیە بیریان کرووە کە شەر مەصروفاتی زۆری دەیەوێت بۆیە کە شاهرەگی ئابووری کورستان بگرنەوە ئەو کات داگیر کردنی هەولێر و دهۆک ئاسان دەبێت، چونکە هەرێم لە قەیرانی ئابووری دایە و خەلکی کوردستانیش چونکە مووچەیان وەرنەگرتووە ناتوانن هاوکاری حکومەت بکەن.بەداخەوە ئەگەر وابروات ڕۆژانی سەخت لەپیش دەبێت، بەڵام بە بوونی سەرکردە و مەرجەعمان سەرۆک بارزانی و هێزی پێشمەرگە و خەڵکی نیشتیمانپەوەر ئەو قوناغەش تێدەپەرێت.و سۆپرایزی باشتر لە ئێستا بۆیان ئامادەمان کردووە. ئەوەی ئەوان حسابیان بۆی نەکردوە هێزی پێشمەرگەییە کە هەمیشە و لە هەر هەڵومەرجێکیدا پێش مەرگی کەوتووە و چوکی بەرنەداوە و نادات.چونکە پیشتریش بینیمان داستانی پردی و سەحیلا ئەفسانەیەک بوو کە تا ما بن بیریان ناچێت بە پشتیوانی خوا داستانیتر هاوشێوەی شۆرشەکانیترمان پێشانیان دەدین و دەبەنە عیبرەتی میژوو و بۆ زبلدانی مێژوو مەسیرەیان دەبێت.

.#شیرینجەبارسەوزە
/5/4/2024

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.