▪ “ئازادی خۆشە” دوا بەرهەمی عارف چۆپان

هونەرمەند عارف چۆپان نوێترین گۆرانی بەناوی (ئازادی خوەشە) بڵاو دەکاتەوە ئەو سەبارەت بەو گوتی: تێکست و ئاوازی گۆرانیەکە لەلایەن عیسا بۆتانی یەوە داندراوە، بەرهەمێکە لە ناوەرۆکدا خۆشەویستی و لەهەمان کاتدا نەتەوەییە، ئێمە بە هاوکاری برامان فارس چۆپان بەشێوازی ئاکوستیک بەرهەممان هێنا و ئەو بە کاری ریکۆرد و ژەنینی گیتار بەشداربوو لەگەڵمان دا، هەروەها سوپاسی رەعەد بۆتانی دەکەم کە بە کامێرا و فلایکام ئەرکی وێنەگرتنی کلیپی گۆرانیەکەی لە ئەستۆگرت و هەروەها مۆنتاژی کلیپەکە لەلایەن رێڤان بۆتانی بەشێوەیەکی زۆر جوان ئەنجامدرا.
عیسا بۆتانی؛ش کە تێکست و میلۆدی گۆرانیەکەی داناوە سەبارەت بە گۆرانیەکە گوتی: ناوەرۆک و بابەتی گۆرانیەکە دەربڕینە لە تینوێتی و پەرۆشی مرۆڤی کورد بۆ ئازادیی، سترانبێژ بانگی خۆشەویستەکەی دەکا و پێی دەڵێت ئەو سنووری دەستکردەی دوژمنان و نەیاران بەنێو کوردستاندا کێشایان هاکا نامێنێت و زۆری نەماوە دەیبینن، پێی دەڵێت وەرە خۆشەویستەکەم با لەو وارە شێرینەدا بە یەکەوە بین… ئیتر باکمان بە دوژمنان نیە و هیچ تام و چێژێک وەکو ئەوە نیە بە کورد بژی … بە کورد بمری…ئامانجی سەرەکیمان لەو گۆرانیە جیا لە پیشاندانی جوانییەکانی عەشق و خۆشەویستی ئەوەیە بە خەڵکی خۆمان خۆمان بڵێین هیچ شتێک بەرتاقی ئازادی نیە، ئەو عەشق و ژیان و مردن جوانتر دەکا.

بەرڤەکرن

عیسا بوتانی

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.