▪  بە هیوای دەسەڵاتی کوردی و خۆی کاک مەسعود بارزانی بێتە سەر خەت و ئەو نادادپەروەری یە ببینێ

خەبات تارق مەولود ساڵەیی

دەردە دڵێکی ڕاشکاوانەی کوردانەی بنە ماڵەی پێشمەرگە :

قسەی منداڵە شەهیدێک و پێشمەرگەیەکی ئەم کوردستانە کە ئەمڕۆ پەیوەندی پێوە کردم . بە ڕاستی ناخی هەژاندم و ماوەیەکی زۆر چاو بە گریانەوە ڕامام و قسەم پێ نەکرا .

هیچ وەلامێکم نەبوو بۆی کە لە نزیکەوە دەیناسم و ئاگاداری دڵسۆزی بنە ماڵەکەیانم بۆ دۆزی کورد و کوردستان بە تایبەت ڕێبازی پیرۆزی بارزانی نەمر .

ئەو بەڕێزە کە منداڵی پێشمەرگەیەکی زۆر دڵسۆز و بە وەفای ڕێبازی پیرۆزی بارزانی نەمرە و خاوەنی چەندین دەیەی پڕ سەروەری پێشمەرگایەتی و گیانفیدایی یە بۆ کورد و کوردستان . ئەوەندە نائومێد و دڵشکاو بوو لە بەر بەرپرسە نابەرپرس و دەسەڵاتدارانی کورد کە لە سەر خەبات و تێکۆشانی پێشمەرگە و شەهیدانی کورد وکوردستان ، هاتوونەتە سەر حازری و متمانەی دەسەڵات و خۆدی کاک مەسعود بارزانیان بەدەست هێناوە نەبێتەوە !!!

دەبێ چەند دڵشکاو بێت کە ئامادە نەبێت ناوی لەسەر داواکاری یەک تەنانەت کە بۆ جەنابی کاک مەسعود بارزانی بەرز دەکرێتەوە تۆمار بکرێت !!!!

لێرەدا بە جورئەتەوە دەپرسم ئەی نابەرپرسانی کە هاتوونەتە سەر حازری و گەیشتوونەتە ناز و نعمەت ،!!! ئەوەیە وەفاتان بوو بۆ ئەو ناز و نعمەتە کە حەقی منداڵە شەهید و پێشمەرگەی کوردستانە ئێوە بوون بە خاوەنی ؟؟؟؟؟؟

بەراستی کارەسات لەوە گەورەتر نی یە بەلای منەوە ئاوا تووانیبێتتان یاری بە دەرونی منداڵە شەهید و پێشمەرگەوە بکەن . شەرم داتان گرێ کە خۆتان کردە شەرمەزاری گەل و نیشتیمانمان کوردستان ….

داخەکەم لەوەدایە کە هەموو ئەو نادادپەروەریانە و تاوانانە بە هۆی ئەوەی دەسەڵاتتان لە لایەن پارتی و بارزانی وەرگرتووە ، بە ناوی بارزانی و ڕێبازی پیرۆزی بارزانی لە دڵی دڵسۆزانی گەل و نیشتیمانمان کوردستان تۆمار دەکرێت . ئەگینا ئێوە تازە ڕێگای لە ناو چوونی خۆتان هەڵبژاردووە ….

بەڕاستی هەرگیز بیرم نەدەکردەوە من ڕۆژێک بکەومە سەر لێواری کۆڵدان و واز هێنان و دان بە کۆڵدانم دابنێم . زۆر بەداخەوە ئەوەندە نائومێد بوومە دووای ئەو هەموو ساڵە وابزانم دەبێ دانی پێدابێنم بە کۆڵدانانم و واز لە عینادی بێنم کە سودی نابێت لەگەڵ کەسانێک کە هەست و سۆزیان بۆ خۆشیان نی یە چە بگات بۆ کورد و کوردستان و ڕێبازی پیرۆزی بارزانی نەمر …

بەڕاستی حەق وایە هەموو گەلی کورد بۆ ئەو نادادپەروەری یە پڕ بەدڵ هاوار بکەن و بگرین ….😭😭

بەداخەوە دروست کردنەوە و ساڕێژ کردنی هەندێک لە برینەکانی دەرونی مرۆڤەکان زۆر ئەستەمتر و زەحمەتترە لە برینی دیاری سەر جەستەی مرۆڤەکان ….

بژی کورد بژی کوردستان شەکاوە بێت ئاڵای کوردستان لە لەسەر تا سەری جیهان


ستۆکهۆڵم 2024/04/24

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.