▪  ئێران و گەڕانەوەبۆ خاڵی سفر لە عێراقدا ؟ یاندابەش بوونی چوارچێوەی هەمئاهەنگی لە نێوان خۆیاندا

گەرمیان سەلاحەدین

ئێران بە بوونی بەرەی میلیشیایی تۆکمەش هێشتا لە عێراقدا جێ پێی لەقەو ناتوانێت باش تەکتیکەکانی بەرێوە ببات لە ڕێیانەوە بە تایبەتی دوای سزاکانی گەنجینە ئەمریکا لەسەر زۆرینەی بانکە حکومی و ئەهلیەکانی عێراق بەتەواوی ئێران هەیمەنەی سست و شلۆق بوونی نوێ بە خۆیەوە دەبینێ کە لە کۆتا وێستگەی بە هەڵوەشاندنەوەی چوارچێوەی هەمئاهەنگی کۆتایی دێت !!
بە بۆچوونی جاودێرانی سیاسی دابەش دوو لە،نێوان باڵی ئیتلاعاتی و نەوەی کۆنی سوپای پاسداران ئەمە ناو ماڵی شیعەی سیاسی تەواوە ونابێتە سێ بەش چونکەبەگەڕاندنەوەی سەدر بەناوی ڕەوتی نیشەمانی شیعی وئاڵا دانان و بەرژەوەندی تەواوی باڵە هەواڵگریەکەی ئێران مالکی و هادی عامری و گروپە چەکدارەکانی قەدەغەی کۆ دەکاتەوە لە دوای سەری مانگی داهاتووبەهاتنی قائانی و کەوسەرانی روونتر دەبێتەوەرۆڵی باڵوێزی ئێران لەبەغدا ، هەروەها گەڕانەوەی ئێرانە بەدوای پرسیارگەلێک کەبۆچی سودانی لە ئەمریکا شکستی لەڕوانگەی پرۆژەی پڕۆئێرانیەوە و سەرکەوتوو نەبوو؟

دوایی سەردانی سۆدانی بۆ واشنگتۆن کە بە هەموو پێوەرێکی سیاسی بۆ ڕوانگە سیاسیەکەی پڕۆ ئێرانی تەواو شکستی هێناوە و بە هیچ شێوازێک ئەجندەی ئێران بەیەک ووشەش باس لێنەکراوە و ڕێشی پێێنەدراوە کە گرنگترین ئەو ڕەهەندانەی سەردانەکە لەم ڕووەوە بریتین لە :

∎ بەهیچ شێوەیەک باس لە کشانەوەی هێزە ئەمریکیەکان نەکراوە و بژاردەی گفتوگۆش نەبووە ..
∎ کڕینی چەک بەتەواوی لە رووسیا ڕێگری لێکراوە کە نابێت عێراق لە رووسیا چەک بکرێت لە کاتێکدا هەموو ژێرخانی چەکداری عێراق رووسیا ، ئەمە ناکرێت رووسیا لەژێر سزادایە .. بەداوای ئێرانبووە ئەم بژاردەیە و ڕەتکراوەتەوەلەلایەن بنتاگۆنەوە..
∎ سزای بانکە ئەهلی و حکومییەکانی عێراق هیچیان نەبەخشراون بەهۆی سپی کڕدنەوەی پارە بۆ ئێران و بەهێز کردنی ئابووری تاران.. ئەگەری سزایی دارایی زیاتر لە ڕێیە بۆ عێراق .. ئەو کارەش وا بروات،تا ئێرانیش دەکەوێتە ژێر بەندی 7 لەداهاتودا تا گۆشاگیرتر بکرێت و عێراقیش راستە رێ نەبێت،بەهەمان شێوەدەبێت .. بۆ ئێران،ئەگەر نییە و حەتیمیە ..
∎ سۆدانی و،حکومەتەکەی بە غەزعەلیەوە تەواو دادەبڕێن لە چوارچێوەی هەمئاهەنگی چونکە،هیچ وەڵامی دڵخۆشکەری پێنییە بۆ ئێران ڵەکاتێک ئێران بەرەی دیکە وا رێکدەخات ، سیاسەتی ئێران دوای سفر بوونەوەی باڵی سەربازی گەڕانەوە بۆ،خاڵی سەرەتا لە ڕێی باڵی هەواڵکری ڕێکخستنەوە بۆ بەرەی نوێ دەکات وەک ووتمان سەدر و ڕوتی نیشتمانی شیعە کە ناوی ڕەوتەکە تەواو ئێرانی ناوەرۆکە بە پێکەوەبونی لەگەڵ مالکی و هادی عامری هەریەک لە حزبوڵا و کتائیبی ئیمام و زەهرا و ئەوانی دیکەی قەدەغەکراو بێجگە لە غەزعەلی کە لای باڵی هەواڵگری ئێرانی تەواو X بەسەر ناویدا هاتووە ..!

ئەگەری زیاترینی دابەشبوونەکان بەپێی بەرژەوەندیاکانە بەسرا بە کەناراو و کۆ بەرهمی نەوتی ژێرخانیەوە تەسلیم بە ســــــــــەدر دەکرێن وەکو شیرینی بەرەی نوێی رانەگەیاندراو لە کاتێکدا بۆ پاراستنی دەوڵەتە،قوڵەکەی،نیو سستمی بەغدا لەرێی مالیکی وئەوانی دیکەوە پێکگرێدانێکی لێوە بەرهەم دێت ، ئەگەری بەردەوامی سۆدانی لەدەسەڵات وابەستەیە با پشتگیریەکانی ئەمریکاوە ئایا چۆن و چی بۆ دەکات ، وە خودی سۆدانی ئەو پرۆپۆزەڵ وپاکێجانەی پێی دراوە جێبەجێ دەکات یان نا !
لە هەموویان گرنگتر باکێجی رێگەییگەشەپێدانە کە ئوردوغان هێنایە عێراق و کوردستان بۆ پێکوە گرێدانی تورکیا و کەنداو و سعودیە پێەکەوە لەرێی ئەو ووڵاتەی کە بە نەخشە وجودی نەماوە پێی دەوترێت عێراق .. بۆ گەیشتن بەسەرکەوتن لە پرۆژەڕێگەی گەشەپێدانی ئابووری سۆدانی پێویستە هێڵی ڕێگە بازرگانی و هێڵی شەمەندەفەر و بۆری نەوت وغاز بەتەواوی بپارێزێت دوور بێت لە هەیمەنەی پڕۆ ئێرانیەکان کە ئەمەش رووبەروو بوونەوەی زبڕی گەرەکە لەگەڵیاندا وەکو سەرەتا ئوردوغان تەواو کارتی پێ کەکەی کۆتای پێهێنا لە داهاتوو لەڕێی هادی عامریەوە دەگوازرێنەوەبۆ دیالە (بەعقوبە) و ڕۆچونە ناو حەشدی میلیشیایی..

بژاردەی سەرکەوتن و سەرنەکەوتنی سۆدانی وەک ووتمان بەستراوەتەوە بەپشتگیری خودی ئەمریکاوە لە کاتێکدابەهەردوو حاڵەتدا کوردستان بڕاوە و سەرکەوتووە و بەهاتنی ئوردغان زیاتر دڵنیابوونەوە لەوسەرکەوتنە دەبێتە جێبەجێ کردنی ئەو ستراتیژیەتەی ئەمریکا وویستیەتی تاکو ڕێ لە دووبارە بوونەوەی کۆریای باکورێکی دیکە بگرێت کە ئەمەیان زیاتر لەو مەترسیەوەسەرچاوە دەگرێت کە کۆریای باکور هاوکاری تاران بێت دوای،گەیشتنی بە رێژەی پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ بەکڵاوەکردن و کڵاوە ئەتۆمی لە مووشەکە بالیستیەکانی گرێ بدات ، ؟؟؟
کە دوو تایبەتمەندی زۆر لە پێشتر هەیە یەکەمیان گەلانی ئێران گەلی کۆریا نین و پێشکەوتوو ترن و ڕۆژئاوای فەرهەنگ و بیرکردنەوەن و ڕێ بە تاران نادەن بگاتە ئەو ئاستە مەترسیدارە ، دووەم ئیسرائیل و ئەمریکا لە دوای سەری مانگەوە تاکو مانگی شەش و حەوتی داهاتوو پلانی لێدانی کوڕەو وێزگە ئەتۆمیەکان دەکەنە مانشێتی هەواڵەکانی راگەیاندن ..

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.