▪فەلسەفەی ژیان ..

غەیدا بێرۆخی

لە ژیان دا دوو جۆر مرۆڤ بوونیان ھەیە , جۆری یەکەمی ٸەو مرۆڤانەن کە لە لێواری ژیان دەژین ممارسەی چالاکی ھەبوون دەکات بەوشێوەیەی کە دەیەوێت بەبێ ھەبوونی ھیچ فەلسەفەیەکی قوڵ و رون و بەرھەم دار ھیچ لێھاتوویەک یاخود بیرۆکەیەکی ٸەرێنی و بنیادنەری نیە لەژیان واتە بەشێوەیەکی ھەرەمەکی دەژیت بەبێ گرنگی دان و گوێی دانە پرەنسیپەکان , جۆری دووەمی ئەو مرۆڤانەن کەبە پێی دیدگای ژیان بۆ ژیانێکی قوڵتر دەژین حیکمەت و مەعریفەت و ٸومێدو ئاواتیان ھەیە لەھەمووی گرنگتر ٸەوەیە کە مرۆڤی بەرھەم دارن لەژیان واتە سودیان بۆخۆیان و بۆ کۆمەلگەش ھەیە .
فەلسەفەی مرۆڤ لەژیان دا ٸەو رێگایە یە کە تاک لەگەلی بەپێی داب و نەریت بڕوات و بگونجێت لەگەل ھەموو جۆرەکانی بونەوەر . چۆن لە ژیان دەگەی ؟ بەچ مەنتقێک دەژی ؟ لەسەر چ پرەنسیپێک دەرۆی؟ بنەما و بەھای ژیان چین ؟ ٸەو پرسیارانە وەک پێشەکیەکی سەرەکیە بۆ فەلسەفە .
فەلسەفە بەپێی ٸەو بیرۆکەیە بریتیە لەو چوارچێوە گشتیەی کە بەھاو بنەماو بیرۆکە وبۆچوون لە خۆ دەگریت . فەلسەفە بەرنامە وپەیرەوی تەواوی ژیانە ، ئەوتاکەی کە دەرکەوتەی فەلسەفەیەکی راست و دروست نەبێت بەھیچ شێوەیەک چێژ لە ژیان وەرناگرێت وتەمەنی دەروات بەبێ ٸەوەی ھەست بە بایەخی ژیان بکات , فەلسەفە ھەلقوڵاوی بیرکردنەوەی مرۆڤە کەچەند پرسیارێکی جەوھەری لەخۆ دەگرێت وەکو دەتەوێت ببی بەچی (کەسایەتی ) ؟ , دەتەوێت چی بکەی و چی بە دەست بھێنی ؟, وکاتێک لە ژیان فەلسەفەی خۆت دیاری دەکەیت ٸەوە لەو کاتەدا خۆت دەخەیتە بەردەم بەرپرسیاریەتیەکی گەورە , لەنێوانیان تەحەمولی بەرپرسیاریەتی ھەلبژاردەکانت و رێگای بەرەنگاربوونەوەی بارودۆخ دەکەیت , خەلکی زۆربەی جار توانای بەرەنگاربونەوەی دروستی ٸاستەنگیەکانیان نیە وتوشی ترس و دڵەروکێ دەبن و دەست و قاچەکانیان سڕ دەبن لەبەردەم بچوکترین کێشەدا چۆک دادەن و ناتوانن چارەسەری بکەن, لەوکاتەدا ھەبوونی فەلسەفەی راست و دروست یارمەتی مرۆڤ دەدات ھەلسوکەوتی دیاربکات و ھەروەھا یارمەتیدەرە روٸیای کەسی ژیان دیاری بکات و دواتر ٸامانجە گەورەکان بەدی بێنیێت . کاتێک فەلسەفەی ژیانت دیار کرد ٸەوە دەتوانێ رێگات کورت بکەیتەوە و دوربی لە پەرتەوازەیی چاڵاکیەکانت .
چۆن فەلسەفەت دیار دەکەیت؟ بەھۆی ھەندێک پرسیارەوە دەتوانی فەلسەفەی خۆت دیار بکەیت پرسیارەکان وەکو 1- ٸامانجم چیە لەژیان ؟ 2- چ شتێک مانا بە ژیانم دەبەخشێت ؟3- ٸەو بەھایانە چین کەبەھۆیانەوە زیندو دەمێنم ؟
فەلسەفەی موسلمانان لە ژیان لەسەر دوو شت بنیاد نراوە یەکەم روٸیای گەردون, دووەم پێوەری رەوشت. روٸیای گەردونی عەقیدەو ٸیمان بە خوای گەورە لەخۆ دەگرێت . بەڵام پێوەری رەوشت ٸەخلاق و ٸاداب و پێوەری بەندایەتی لەخۆ دەگرێت . ٸەو سێ پرسیارانە خۆی لەم دوو روکنە دا دەبینیتەوە, ٸامانج لە ھەبوونت لەژیان بریتیەلە گەیشتن بە خوداو رەزامەندی خودای گەورە ٸەمە ٸامانجی کۆتایی تۆیە. ٸەوەی کە مانا بە ژیانت دەبەخشێت ٸەوەیە کە ژیان بەگوێرەی چەمکی بەندەی دلسۆز بۆ خودا بکەیت و بیرت جگە لەوە بۆ ھیچ شتی تر نەچێت و دوربکەوی لەشتە حەرام کراوەکان و ھەموو بنەماکانی بەندایەتی جێ بەجێ بکەیت . ٸەو بنەمایەی کە لەسەری زیندوو دەمێنی بریتیە لە پێوەری رەوشت و ٸەخلاق کە بەھۆیەوە دە توانی جیاوازی لەنێوان باش و خراب دا بکەیت ھەروەھا جیاوازی لەنێوان حق و باتل و سود و زیان دا بکەیت. بەھەبوونی فەلسەفە لە ژیانمان دەتوانین خۆمان لەگەل بارودۆخ دا بگونجێنین و کەسانێکی سەرکەوتوومان لێ دەربچێت ھەم لەدونیا ھەم لەٸاخرەت ھەروەک( علی ابن ابو طالب) سەلامی خوای لەسەر بێت دەلێت ( بەجۆرێک لەدنیادا بژی و کاربکە وا دابنێ بۆ ھەتاھەتایە لەم دنیایەدا دەژی و دەمینێ, وبەجۆرێک بۆ ٸاخرەت و رۆژی پەسڵان کاربکە بەشێوەیەک کە بەیانی دەمری) لەمەوە بۆمان دەردەکەوێت کەپێویستە ھاوسەنگیەک ھەبێت لەنێوان ھەروو دونیادا وکار بۆ ھەردوکیان بکەین بەپێی ٸەو پرەنسیپانەی کە خوداو پێغەمبەر بۆ ٸێمەیان دیاری کردوە , لەبیر نەکەین کە ٸامانج لەھەبونمان لەم دونیایەدا چیە .

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.