رێبوار حه‌مه‌لاو شوانی
له‌و قۆناغه‌یدا كه تێیدا كابینه‌ی نۆیه‌م كه دامه‌زرا، له یه‌كه‌م رۆژ راگه‌یه‌ندرا 27 ملیار دۆلار قه‌رزاره. واته كاتێك هاته سه‌ر ده‌سه‌ڵات گه‌نجینه‌یه‌كی حكوومه‌ت خاڵی بوو . بودجه‌ی هه‌رێم بڕابوو، ئه‌م كابینه‌یه له‌گه‌ڵ درووستبوونیدا، فشاری خرایه سه‌ر چ له لایه‌ن وڵاتانی هه‌رێمایه‌تی، له ناوخۆ و له عێراقیش به هه‌موو شێوه‌یه‌ك دژی بوون. جگه له‌وه‌ش فایرۆسی كۆرۆنای هاته سه‌ر، نه‌وت دابه‌زی بۆ حه‌وت هه‌شت دۆلار. به‌ڵام سه‌رۆكی حكومه‌ت، ڕێزدار مه‌سروور بارزانی وه‌ك ده‌وڵه‌تمه‌دارێك و دیپلۆماتكارێك خۆڕاگر و به هێز بوو، توانی له نێو هه‌موو ناخۆشییه ده‌رباز بێت،. چونكه فشاری ناوخۆی و ده‌ره‌كی له‌سه‌ر بێت و و كۆمه‌ڵێك وه‌ك تابووری پێنج دژی قه‌واره‌ی هه‌رێم بن و كۆمه‌ڵێك له ناوخۆ دژایه‌تی ناڕه‌وای بكه‌ن و به هه‌موو ئامرازێكی راگه‌یاندن وسۆشیاڵ میدیا پهڵامارت بده‌ن ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا توانی بێت هه‌ر له سلێمانییه‌وه تا زاخۆ ئه‌رك وبه‌رپرسیاریه‌تی بگڕێته ئه‌ستۆ و به‌و توانا داراییه سنوورداره‌ی چه‌ندین پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری و به‌رهه‌مهێنه‌ر دروست بكات وئه‌وه‌ش توانی كاریگه‌ری ئه‌رێنی له‌سه‌ر باری ده‌روونی و ئابووری و گوزه‌رانی خه‌ڵگ دابنێت .
هه‌روه‌ها مێژوو گه‌واهیده‌ره نه‌یارانی ئه‌م گه‌ل و قه‌واره‌یه له دژایه‌تی و دوژمنكارییه‌كانیان له دوای پیلانگێریی 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه به‌رده‌وامن له درێژه‌دان به‌گه‌مارۆی ئابووری و ده‌رکردنی بڕیاری ناده‌ستووری له دادگای فیدراڵی و هاندانی پەکەکە، بۆ گێره‌شێوێنی و تێکدانی دۆخی ئه‌منی و و موشه‌کباران کردنی پایه‌ته‌ختی کوردستان هتد. به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌م هه‌موو پیلانگێڕیه ناوخۆیی و ده‌ره‌کییانه. به‌ڵام ڕێزدار مه‌سروور بارزانی توانی له ڕێگای جێبه‌جێکردنی پرۆژه‌ی چاکسازییه‌وه، هه‌نگاوی مه‌زن و کرداریی، به‌ئاراسته‌ی سه‌روه‌رکردنی یاسا و بنبڕکردنی گه‌نده‌ڵی بهاوژێت.
له‌رووی دیپلۆماسی و سیاسیه‌وه ، سه‌رۆكی حكوومه‌تی كوردستان وه‌ك دیپلۆماتكارێكی بڵیمه‌ت وژیر چ له سه‌ر ئاستی عێراق و چ وڵاتانی ناوچه‌كه وكه‌نداو توانی په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێز و پردێكی په‌یوه‌ندی له نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتانی ناوچه‌كه به‌ڕێگه‌ی چه‌ندین لینك و ڕێگه‌ی جیاواز دروست بكات ، ئه‌ویش چ له ڕێگه‌ی دیپلۆماسی گه‌شتیاری ، كۆمه‌ڵایه‌تی ، ئابووری و نه‌وت و وزه‌وه ،جگه له ئاسانكاری و فه‌راهه‌مكردنی كه‌شوهه‌وایه‌كی سه‌قامگیر و پڕ له متمانه كه تێیدا زیاتر سه‌رنجی كۆمپانیانیاوسهرمایهداران به‌ره‌وی خۆیدا رابكێشتێت
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له رووی دیپلۆماسی و هه‌موو ئه‌و بانگهێشت وسه‌ردانه فه‌رمییانه چ له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه‌و نێوده‌وڵه‌تی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كان به‌تایبه‌ت له ناوچه‌یه‌كی ئاڵۆزی وه‌ك رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و راگرتنی هاوسه‌نگی له نێووخۆ ده‌ره‌وه هونه‌رێكی وردبینانه و ژیرانه‌یه، به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ وڵاتێكی وه‌ك ئیمارات كه یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی كه‌نداو له ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه‌وه توانیوێتی له رووی ئابووری و دیپلۆماسییه‌وه پێگه‌یه‌كی به‌هێز له سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه وجیهان دروست بكات ، بۆیه په‌یوه‌ندی پته‌ویی ڕێزدار مه‌سروور بارزانی و سه‌رۆكی ئیمارات و گۆرینه‌وه بیروڕایی هاوبه‌ش له‌گشت بواره‌كاندا قازانجێكی هاوبه‌ش بۆ هه‌ر دوو گه‌ل و وڵات ده‌بێت .
هه‌رێمی كوردستان وه‌ك قه‌واره‌یه‌كی یاسایی و ده‌ستووری هه‌ر چه‌نده تا ئێستا ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ نییه ، به‌ڵام له زۆرێك له پرسه ستراتیژی و سیاسی و سه‌ربازی ودیپلۆماسییهكاندا له سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه ودونیا رۆڵی گرنگ و به‌رچاوی بۆ چاره‌سه‌ری بینیووه و هه‌یه، هه‌ر بۆیه ، هه‌موو ئه‌و سه‌ردان و بانگهێشتانه له‌سه‌ر ئاستی لووتكه له دۆخێكی وه‌ك ئێستادا بۆ ئایندهی په‌یوه‌ندییه‌كانی كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه و به‌تایبه‌ت وڵاتانی عه‌ره‌بی كاریگه‌ریی وبایه‌خی زۆری هه‌یه ، ئه‌وه‌ش واده‌كات ئه‌زموونی وڵاتانی به‌ڕێگه‌ی هه‌وڵه دیپلۆماسییه‌كانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی كوردستان بۆ ئه‌م گه‌ل و هه‌رێمه بگوازرێته‌وه ، هه‌م له رووی ئابووری و هه‌میش ئاوه‌دانی و كۆمه‌ڵایه‌تیش پێشكه‌وتنی به‌رچاو به‌دی بكرێت .
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئێستا ناسه‌قامگیری و ئاڵۆزی باڵی به سه‌ر ناوچه‌كه‌دا كێشاوه و سه‌رقاڵی شهڕوململانێن به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه ، هه‌رێمی كوردستان به هۆی سیاسه‌ت ودیپلۆماسی و لۆژیك و ده‌وڵه‌تمه‌داری ڕێزدار مه‌سروور بارزانی ، توانیوێتی كه‌شوهه‌وایه‌كی پر له ئاشتی وسه‌قامگیری فه‌راهه‌م بكات ، ئه‌وه‌ش زه‌مینه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی وڵاتانی ناوچه‌كه و به‌تایبه‌ت وڵاتانی عه‌ره‌بی له‌گه‌ڵ كوردستان به‌هێزتر ده‌كات ، ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌و هه‌وڵ و سه‌ركه‌وتنه دیپلۆماسیانه‌ی حكوومه‌تی كوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه له پێناو زیاتر به‌هێزبوونی سه‌نگ وپێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان ، بۆیه، په‌یوه‌ندی كوردستان وئیمارات له‌و ساته وه‌خته‌دا كه تا ئێستا كێشه له نێوان هه‌ولێر وبه‌غدا هه‌یه و فشاره‌كانی دژی گه‌لی كورد به‌رده‌وامه به‌ڕێگه‌ی كارتی دادگا و داراییه‌وه وخهونهكانیان به ئاڕاسته‌كردنی ناوهندگهڕایی هه‌موو عێراقه و هه‌روه‌ها ره‌وشی ناوچه‌كه‌ش تادێت به‌ره‌و گرژی زیاتر هه‌نگاو ده‌نێت و هێشتاش مه‌ترسی ڕێكخراویی تیرۆریستی داعش بوونی هه‌یه ، ئه‌و جۆره په‌یوه‌ندییانه له به‌رژوه‌ندی هه‌رێمی كوردستان و وڵاتانی كه‌نداو به‌تایبه‌ت ئیماراته ، كه به شێوه‌یه‌كی گشتی بۆ سه‌ركه‌وتنی ده‌وڵه‌تمه‌داری ودیپلۆماتكاری وخۆراگری سه‌رۆكی حكوومه‌تی كوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.