لاپەڕەیەکی نوێ لەپەیوەندیەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمریکا هەڵدرایەوە.
جبار عبداللە مهاجیر
بابەتەکەم دوو تەوەری گرنگ لەخۆیدەگرێت و تەوەری یەکەم ڕۆڵی سەرۆکی نوێی ئەمریکاو سەردانی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوین. تەوەری دووەم سەردانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم بۆ ئەمریکاو عەقدە بازرگانیەکان لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکیەکان و لێکەوتەکانی
تەوەری یەکەم. هەر لەوکاتەی دۆناڵد تڕەمپ کورسی سەرۆکایەتی ئەمریکای وەرگرتووە کاری لەسەر بوژانەوەی ئابوری وڵاتەکەی کردووە. سیاسەتی دۆناڵد تڕەمپ لەنێو گەلی ئەمریکا بەوە جیادەکرێتەوە بەدرێژایی دەسهەڵاتی کار لەسەر بەرزکردنەوەی ئابوری وڵاتەکەی و دروستکردنی پەیوەندی نوێی بازرگانی لەگەڵ وڵاتانی جیهان بەتایبەتی لەگەڵ ئەو ۆوڵاتانەی کەژێرخانێکی ئابوری گرنگیان هەیە کەسودی ئەو وڵاتەکەی تێدابێت، پچڕاندنی پشگری دارای لەگەڵ ئەو وڵاتانەی کەلەجەنگدا ئەمریکا یارمەتیان داوە بۆ نمونە جەنگی نێوان روسیاو ئۆکرانیا لەو جەنگەدا ئەمریکا پشگیری دارایی ئۆکرانیای دەکرد دژی روسیا. دۆناڵد تڕمپ لەو جەنگەدا داوای ڕاگرتنی شەڕی کردوو لەگەڵ هەردوولادا کۆبوویەوە بۆ نەهێشتنی ئەو بارگرژی و جەنگەی نێوان هەردوو وڵات. ئەم نێوەندگیریەی تڕامپ پەیامێکیش بوو کەچیتر ئەمریکا خەرجی وڵاتەکەی بەفیڕۆنادات لەپێناو جەنگێک کەسودی بۆ ئەمریکا نەبێت. لەلایەکی تر سەردانی سەرۆکی ئەمریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کەبینیمان تەنها سەردانی ئەو وڵاتانەی کرد کەخاوەن ژێرخانێکی ئابووری دەوڵەمەندن بەنەوت و مادە کانزایەکان، هەربۆیە ئەمریکا دەیەوێت دووبارە پێداچوونەوە بەپەیوەندیەکانیدا بکات لەگەڵ ئەو وڵاتانەی کەدۆستی دێرینی ئەمریکان و لاپەڕەیەکی نوێ هەڵبداتەوە بەمەبەستی دروستکردنی بەرەیەکی یەکگرتوو لەبازرگانی نێوانیان،
تەوەری دووەم. گرنگی سەردانەکەی مسڕور بارزانی بوو بۆ ئەمریکا. هەر لەمێژووی سەرهەڵدانی بزاڤی ڕزگاری خوازی کورد لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەدەسپێکی شۆڕشی دووەمی بارزانی بەسەرکردایەتی مستەفا بارزانی ئەمریکا قۆناغ بەقۆناغ خۆی نزیک کردۆتەوە لەگەلی کوردو پێیان وایە لەناوچەکەدا تەنها کوردە سۆزی دۆستایەتی هەبێت بۆ ئەو وڵاتە سەرەتای پەیوەندیەکان لەبواری سەربازی دەستیان پێکرد. دواتر قۆناغ بەقۆناغ بەهۆی ئەو گۆڕانکاریە مەزنانی لەناوچەکدا ڕویانداوە کەڕوخانی ڕژێمی بەشار ئەسەدوو پرسی ئەتۆمی ئێران و لاوازی سیستەمی حوکمڕانی دەسهەڵاتدارانی عیراق و یارمەتی دانی ئەو گروپ و میلشیایانەی کەدژی ئەمریکا ڕۆژانە پیلان دادەنێن بۆ لێدان لەبەرژەوندیەکانی ئەو وڵاتە و دژایەتی کردنی کورد و پێشێلکردنی دەستوری عیراق بوونە هۆکارێک کەئیتر امریکا بەجدی گەلی کورد بکات بەهاوپەیمانی خۆی لەناوچەکەدا، ئەم پرسە جگە لەهاندانی گۆڕانکاریەکان سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێز مەسڕور بارزانیش ڕۆڵێکی حەکیمانەی گێڕا لەپەرەسەندنی پەیوندیەکانی هەردوولا لەسەر بناغەی هاوکاری هەردوولا لەوەبرهێنان لەبواری وزەدا کەهەرێمی کوردستان هەموو کات دەرگای کراوەو خوازیار بووە لەگەڵ ئەمریکا پەیوەندیەکانی بەرەوپێش ببردرێن و قۆناغێکی نوێ لەپەیوەندیە ئابوری و بازرگانیەکان دەستپێبکات و لەسودی هەردوولادا بشکێتەوە. ڕۆژی دووشەمە لەکاتی سەردانی مەسڕور بارزانی بۆ ئەمریکا بەئامادەبوونی بەڕێزیان لەڕێورسمێکدا دوو رێکەوتنی بواری وزە لەنێوان وەزارەتی سامانە سروشتیەکانی هەرێمی کوردستان و دوو گەورە کۆمپانیای ئەو وڵاتە واژووی لەسەرکرا کەلەئایندەیەکی نزیک ئەو ڕێکەوتنە کاری لەسەر دەکرێت و پاشخانێکی ئابوری گرنگ و دەرفەتی کار بۆ لاوان دەرەخسێنێت و هەرێمی کوردستان دەچێتە قۆناغێکی نوێ لەبەرەوپێشچوونی لەبواری ئابوری و بازرگانی و سەرمایەداری، لەکۆتایی بابەتەکەم ئەوە دەخەمە ڕوو کەپێویستە هەموو گەلی کورد بەخۆشحاڵیە بڕوانێتە ڕۆڵی سەرۆکی حکومەت لەوکارانەی کەلەڕابردوو لەئیستاشدا بێ وەستان لەخزمەت دۆزی ڕەوای گەلی کورد و دەستەبەرکردنی ژیانێکی سەردەمیاندا بووە، تانەو تەشهیرکردن بەو هەوڵانەی سەرۆکی حکومەت نابێتە هۆی وستاندنیان لەکاری باشە و خزمەتکردن بەگەلەکەی
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.