کارو پلانە قێزەوەنەکانی دەولەتی عیراق بؤ داگیر کردن و بە چوکدادانی حکومەتی هەریمی کورستان


پاریزەری راوێژکار : ناظم رشید استونی.

کارو پلانە قێزەوەنەکانی دەولەتی عیراق بؤ داگیر کردن و بە چوکدادانی حکومەتی هەریمی کورستان
لە کاتی ناکؤکیەکان لە نێوان دەولەتی ناوەندی لە گەل هەرێمی کوردستان ، دەولەتی ناوەندی عیراق تا ئێستا چەندین رێگای نابەجێ گرتووتەبەر بۆ لاواز کردن یا خود لە ناو بردنی هەرێمەکەماندا کە ئەمانەن :
هەنگاوی یەکەم : داڕشتن و درۆست کردنی شەڕ و ەکو شەڕە میناتوریەکان لە وێنە کۆنەکاندا.
هەنگاوی دووەم: درۆست کردنی بەریەکی یەکگرتووی دژ بەرەکان دژی هەرێمی کوردستان.
هەنگاوی سێیەم : درۆست کردن یاخود گواستنەوەی ئاژاوە بۆ ناوخۆی هەرێم.
هەنگاوی چوارەم : بڕینی بووجە و موچە بۆ یاخیبوون و درۆست کردنی ناڕەزایی خەڵک و فەرمانبەران.
ئێستا ئەوەی ئێمە دەیبینین حکومەتی بەغدا هەنگاو بە هەنگاو ئەو پلانانەی لە سەر هەرێمی کوردستان جێ بە جێ کردووە و دەکات .
لە هەنگاوی یەکەمی کە درۆست کردنی شەڕە میناتوریەکانە هەموومان بینیمان کە لەسالی ٢٠١٢ بە هێنانی هێزی دیجلە بۆ سەر هەرێمی کوردستان و ٢٠١٤ شەڕی داعش و لە سالی ٢٠١٧ لە ١٦ی ئوکتوبەر جولاندنی هێز بۆ سەر هەرێمی کوردستان و بەرگری هێزی قارەمانی پێشمەرگە بە ڕابەرایەتی سەرۆک بارزانی لە بەرەکانی شەڕ و سەرکەوتنی گەورە و پاشەکشەیان بە هەموو هێزەکان کرد و ئیرادەی گەلی کوردستان سەرکەوت،
کە زانیان بە شەڕ ناتوانن سەرکەوتن بەدەست بێنن هەنگاوی دووەمیان دەست پێ کرد و هەستان بە درۆست کردنی بەرەیەکی یەکگرتوو لە ناو خۆیان لەو هێزانەی دژی هەرێمی کوردستانن و زوڕ بەداخەوە بۆ ئەو هەنگاوەیان هەندێ هێزی سیاسی و لایەنی کوردیش لە ناو هەرێمی کوردستان کە دژی ئەم هەرێمە بوون بەژداریان کرد لەم پلانەیان . بەڵام خوشبەختانە لەم هەنگاوەشیان تا ڕادەیەکی زۆر سەرکەوتوو نەبوون و توشی شکەست هاتن .
لە هەنگاوی سێیەمدا : کە دروست کردنی ئاژاوە و هێنانی ئەو ئاژاوانە بۆ ناو هەرێمی کوردستان ئەویش بە رێگای هەندێ پارت و کەسی نابەرپرس کە وا دورن لە هەستی نیشتمانپەروەری و نەتەوەیی بە لێدوانەکانی هەندێ کەسی نا بەرپرس ودژ بەری ئەم حکومەتە بۆ دروست کردنی ئاژاوە و جولاندنی هەستی کەسە لاوازەکان بۆ دژایەتی کردنی نەتەوە و وڵاتپارێزی .زۆر بەداخەوە کە لەمەدا تاڕادەیەک سەرکەوتوو بوون و توانیان دوبەرەکی دروست بکەن. پەندێکی پێشینان هەیە دەڵێت : ( دار کرمی لە خوێ نەبێ تەمەنی هەزار ساڵە ).
هەوڵەکان بەردەوام بوون تا توانرا دوبەرەکیەکان کەم بکرێنەوە تەنها بەڕێژەیەکی کەم توانیان بەرەیەکی لاواز و سەقەت دروست بکەن لە نارازی بوون و نوسینی وتار لە پەیجە دژبەرەکانی هەرێم کە لە هەندێ کەس و پارتی سیاسی پێکهاتوون و تا ئێستاش بەردەوام و نەوەستاون لە بەڵاو کردنەوەی شتی ناڕەوا بەرامبەر هەرێمی کورستان .
هەنگاوی چوارەمیان کە ئێستا گەیشتووتە قۆناغێکی زؤر هەستیار و مەترسیدار، کە ماوەی چەند ساڵێکە بە بڕینی مووچە و بووجەی هەرێمی کوردستان دەستیان بردووە بە بڕینی قوتی هاوڵاتیانی ئەم هەرێمە و تا ئێستا بەردەوامن بؤ ئەوەی لە ڕێگای برسی کردنی خەڵک و هاوڵاتیان بە گشتی و مووچەخۆر و فەرمانبەران بە تایبەتی دەیانەوێت ئاژاوە دروست بکەن وخەڵک هان بدەن بۆ یاخی بوون و دەربڕینی ناڕەزایی دژی هەرێمەکەیان .
ئەمانە هەموویان پلان و بەرنامەی دوژمنانی گەلی کوردن کە هەنگاو بەهەنگاو تا ئێستا جێ بەجێان کردووە و دەکەن دژی هەرێمی کوردستان، ئەو هەرێمەی بە خوێن و قوربانیدانی هەزاران شەهید و خۆڕاگری پێشمەرگە قارەمانەکان بە سەرکردایەتی سەرۆک بارزانی بەدی هاتووە و ئەو هەموو پێشکەوتنەی بەخۆیەوە بینیوە و ئێستا چاویان پێ هەڵنایەت .
بۆ بەرپەرچدانەوەی ئەم سیاسەت و پلانە گلاوانەی دۆژمنان، پێویستە بە یەکگتروویی بەرنامەیەکی وورد وتۆکمەمان هەبێت و بە هەستێکی کوردانە و نیشتمان پەروەرانە لە دژی کار و پلانەکانیان بوەستین و نەهێلین ئەم سیاسەتە بوگەنەیان جێ بە جێ بکەن .
دڵنیام ئەم جارەش وەکو چەندان جاری تری پێشوویان پیلانەکانیان، بە سەرکردایەتی سیاسەتی حەکیمانەی جەنابی سەرۆک بارزانی وەکو مینەک لە ناو دەستیان دەتەقێنەوە و سەرکەوتنیش هەر بۆ ئیرادە و خۆڕاگری گەلی کوردستان دەبێت.
گەشبینین بە ئیرادە بەهێزەکەی گەلی خۆڕاگری کوردستان و سیاسەتی حەکیمانەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەم قوناغە سەختەش تێپەر دەبێت و گەلی کوردستان دەگات بە ئاواتەکانی .دوژمنان باش بزانن کە تەسلیم بوون لە فەرهەنگی گەلی کورد دا نییە.

Leave A Reply