گوتاری سه‌رۆك بارزانی زیاتر لهپهیامێك…
عرفان عەزیز
كاتێك سه‌رۆك بارزانی، به‌وردی ده‌قی ئه‌و خاڵانه‌ی ده‌ستوری عێراق شیده‌كاته‌وه، كه پێشێلكراون واته هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره له عێراقدا روویداوه، ده‌بێت ئه‌و ههڵهراسبكرێتهوه، ئینجا ده‌توانرێت باس له راستكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق بكرێت، شیكردنه‌وه‌ی ئه‌و مادده ده‌ستوریانه‌ی، كه له‌لایه‌ن عێراقه‌وه پێشێلكراون، بناغه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و گرفتانه‌ن، كه ئێستا له‌به‌رده‌م عێراق كه‌ڵه‌كه‌بوون، تا نه‌گه‌رێنه‌وه بۆ چاره‌سه‌ری بنه‌ماكانی ده‌ستوور قه‌د چاوه‌روانی ئهوهمهبن، كه گرفته‌كان چاره‌سه‌ربكرێن، ئه‌مه كورتكراوه‌ی ده‌قی په‌یامی سه‌رۆك بارزانی بوو له‌باره‌ی ده‌ستوور.
له‌باره‌ی هه‌وڵی شكاندنی پارتی، كه لێره‌و له‌وێ گوێبیست ده‌بین، سه‌رۆك بارزانی به‌روونی به هه‌موولایه‌كی عێراق كوردستانی گوت: (پارتی ناشكێت پارتی به‌دروستكردنی هاوپه‌یمانی و دروستكردنی به‌ره‌ی جیاواز به‌ئێوه ناشكێت و ئه‌و رێگایه تاقیمهكهنهوه)، ماوه‌یه‌كه رێره‌وێكی سیاسی ناته‌ندروست له كوردستان و عێراقیش دروست بووه، به‌وه‌ی كێ دژایه‌تی پارتی بكات. ئه‌وه ده‌نگ كۆده‌كاته‌وه و ده‌بێته پشتیوانی خه‌ڵك، ئه‌م بۆچونه هه‌ڵه‌یه ماوه‌یه‌كیش خه‌ڵكی پێ فریودرا، به‌ڵام ئێستا قۆناغێكی نوێ هاتوه‌ته‌وه ئاراوه، ئه‌و خه‌ڵكانه‌ش به‌و دروشمانه فریودرابوون بیروبۆچونیان گۆراوه. ده‌بینن پارتی له‌لایه‌ك ستراتیژیه‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كوردستان كردوه‌ته‌وه ئامانج و ده‌یه‌وێت هاوكاری عێراقیش بكات، له‌وه‌ی له‌و وێرانه‌یه بێته ده‌ره‌وه و له‌لایه‌كی دیكه پارتی رێره‌وی سیاسی و حوكمرانی له عێراق ناچار كردووه، كه پاشه‌كشه بكه‌ن له فشارخستنه سه‌ر كوردستان و رێگره له تێكچونی قه‌واره‌ی كوردستان، ئیتر لێدانه‌وه‌ی ئه‌و (قه‌وانه سواوه) مۆدێلی نه‌ماوه، شه‌ری پارتی واته شه‌ری كوردستان، پارتی و كوردستان دوورووی ته‌واوكه‌ری یه‌كترن، نهبهكهس ده‌شكێن نه ده‌توانرێت له‌ناو ببرێن، بۆیه هیوا هه‌ڵچنین له‌سه‌ر لاوازكردنی پارتی و نه‌مانی قه‌واره‌ی كوردستان خه‌ونه، سه‌رۆك بارزانی بیری هه‌موو لایه‌كی هێنایه‌وه، كه چیتر سیناریۆی جیاواز له‌دژی پارتی تاقی مه‌كه‌نه‌وه، چونكه خه‌ڵك پشتیوانی ئه‌م رێبازه‌یه.
ئه‌وه‌ی زۆر گرنگ بوو كه سه‌رۆك بارزانی له‌په‌یامه‌كه‌ی ئاماژه‌ی پێدا، گوتی: ئێوه نه‌چنه ئاستی ئه‌و بێ رێز و تهشیرو جنێوانه‌ی پێتان ده‌درێت به‌بهای ئه‌خلاقی به‌رزی كادیرانه وه‌ڵامی نه‌یاران بده‌نه‌وه، هه‌ركاتێك فلێكس و وێنه‌كانتان دڕێنرا ئێوه نه‌چن ئه‌و كاره دووربارهبكهنهوه، و هه‌وڵبده‌ن به پێچه‌وانه‌وه مامه‌ڵه‌بكه‌ن له‌گه‌ڵ فلێكس و وێنه‌كانی ئه‌وان، ئه‌م په‌یامه‌ی سه‌رۆك بارزانی، هه‌ڵگری بیركرنه‌وه و فه‌لسه‌فه‌یه‌كی قوڵه، كه سه‌رچاوه‌كه‌ی بۆ بنه‌ماكانی ئه‌خلاق و ئاكار و ره‌وشت ده‌گه‌رێته‌وه، له شۆرشی مه‌زنی ئه‌یلووله‌وه تائێستا، كه پارتی جه‌خت له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌كردنی كادیری خۆدهكاتهوه له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی ته‌ندروست، و له‌سه‌ر بنه‌مای رێزگرتن، پارتی به‌م په‌یامه بهیارونهیاری گوت (ره‌وشتی رێبازی بارزانی ئه‌مه‌یه)، كه ده‌بێت پارێزگاری له‌خۆیی و ئه‌وانه‌شی بكات له ده‌ره‌وه‌ی پارتین، یه‌كێك له هۆكاره‌كانی زیادبونی ده‌نگی پارتیش له هه‌ڵبژاردن له‌دوای هه‌ڵبژاردن ئه‌وه‌یه، كه به‌و مۆراڵ و ئه‌خلاقیه‌ته به‌رزه‌وه كادیر‌و ئه‌ندامانی پارتی هه‌یانه هه‌میشه له‌ده‌ره‌وه‌ی رێكخستنه‌كانی حزب پارتی متمانه‌ی خه‌ڵكی بۆ دێت.
به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامی سه‌رۆك بارزانی، له‌ده‌ستپێكی قسه‌كانی به‌زمانی عه‌ره‌بی بوو، كه ئه‌مه په‌یامێكه بۆ هه‌موو لایه‌كی عێراق، كه پارتی حزبی هه‌موو ئازادی خواز‌و دیموكرات خواز‌و نیشتیمان پهروهرێكه به‌بێ جیاوازی، ئه‌م جاره پارتی جیا له نه‌ته‌وه‌ی كورد له نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب و توركمانیش كاندیدی هه‌یه، كه ئه‌مه په‌یوه‌ندی به بیركردنه‌وه‌یه‌كی ستراتیژی قولی پێكه‌وه‌ژیانه‌وه هه‌یه كه پارتی باوه‌ری پێی هه‌یه، و سه‌رۆك بارزانی رووی كرده كاندیده‌كان و پێی گوتن، ئێوه له‌هیچ شتێك نه‌ترسن چیاكانی كوردستان لهپشتانه و پارتی له پشتانه. له هه‌ر شوینێك زوڵم و غه‌در هه‌بوو له‌وێ ببنه به‌رگری كاریان، به‌م په‌یامه باشتر ده‌توانرێت له‌م قۆناغه پێناسه‌ی پارتی بۆ خه‌ڵك ده‌ركه‌وێت، كه ئومێدی داهاتووی ناوچه‌كه ته‌نیا به پارتی دیموكراتی كوردستان دێته دی، ئه‌ویش بهدهنگدانه به لیستی 275 ، كه له‌ناویاندا خه‌ڵكانێكی زۆر تێكۆشه‌ر و شاره‌زاو و لێهاتوو هه‌یه لێره‌وه په‌یاممان بۆ هه‌موو هێزه عێراق و كوردستانییه‌كان هه‌یه كه ببینن ئاستی بیركردنه‌وه‌ی پارتی و په‌یامی پارتی چه‌نده گه‌وره‌یه