ئایا دانیشتنی ڕۆژی شەممەی پەرلەمانی عێراقی فیدڕاڵ بۆ هەلبژاردنی سەروک کۆمار ئەنجام دەدرێت؟

وەلید محەمەد


لەدوای ڕوخانی ڕژێمی بەعسی دڕندە لەلایەن هاوپەیمانانەوە بەسەرۆکایەتی ئەمریکا لە بەهاری ساڵی ٢٠٠٣، کوتایی بەدەسەڵاتی سوننەکان هات و شیعەکانی لایەنگری ئێران دەسەڵاتیان گرتە دەست، بەڵام لە حوکمڕانی شکستیان هێناو نەیان توانی وەک پێویست دەسەڵاتەکەیان بخەنە بەرژەوەندی گەلی عێراق. لە دوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی ساڵی ڕابردوو شیعەکانی لایەنگری ئێران شکستیان هێناو دەنگەکانیان بۆ زیاتر لەنیوە دابەزین و ئەمەش بووە هۆی توڕەبوونیان و هەر زوو ئەنجامی هەڵبژاردنەکانیان ڕەتکردەوەو داوایان کرد بەدەست دەنگەکان هەژماربکرێنەوە، دوای بەدەست هەژمارکردنەوەی سندوقی دەنگەکان بەدەست گۆرانکاری بەسەر دەنگەکانیان نەهات و دەستیان بەخۆپێشاندانەکان کرد، لەپاڵ خۆپێشاندانەکان هەوڵیاندا سندوقەکانی دەنگدان بسوتێنن بەڵام سەرکەوتوو نەبوون. دواتر هەڕەشەیان لە کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق کردو بەفڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشیان کردە سەرماڵەکەی بەڵام لەتیرۆرکردنی سەرکەوتوو نەبوون. لە ئێستادا دوو گریمانە هەیە:
یەکەم: پەرلەمان کودەبێتەوەو لەگەڕی دووەم کاندیدی هاوپەیمانی ڕزگارکردنی نیشتمان دەردەچێت.
دووەم: پەرلەمان کۆنابێتەوەو ڕێژەی یاسایی تەواو نابێت کە ٢٢٠ پەرلەمانتارە. تا ئێستا گریمانەی دووەم لە گریمانەی یەکەم بەهێزترەو پەرلەمان ناتوانێت کۆببێتەوە چۆنکە ڕێککەوتن لەنێوان هەردوو کوتلەی شیعەکاندا نەکراوە.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.