ستراتیژیه‌تی ڕوبه‌روبونه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كان
عرفان عه‌زیز
بەشی یەکەم
مه‌سروور بارزانی، به‌شداری له (لووتكەی حكومەتەكانی جیهان – دوبەی- 2025) كرد. تەوەری سەرەکی کۆنفڕانسەکە ئەوەیە، چۆن حكومه‌ته‌كانی ناوچه‌كه روبه‌روی ئاڵنگاریه‌كان ده‌بنه‌وه و ده‌رفه‌ته‌كان ده‌قۆزنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئیداره‌ی وڵات بكه‌ن. ده‌رفه‌ت بەشداربوون ده‌درێته ئه‌و سه‌رۆك وه‌زیرانانه‌ی كه توانیوانه بەسەر ئاڵنگاریه‌كاندا زاڵ‌بن.
سه‌رۆك وه‌زیرانی هەرێمی کوردستان، ماوەیەک لەوەو پیش‌تر له كۆڕبه‌ندای داڤۆسیش به‌شداری كردبوو، كه راسپارده‌كانی كۆڕبه‌ندی دوبه‌ی لێكه‌وته‌وه. ئه‌وه‌ی گرنگه لێره باسی بكه‌م، له هه‌ردوو كۆڕبه‌نددەکە، چه‌ند داواكاریه‌ک له حكومه‌ته‌كانی جیهان هه‌بووه، له باره‌ی گرفتە هەنووکەیەکانی جیهان، كه ده‌بێت به‌په‌له هه‌نگاویان بە ئاڕاستەی چارەسەر بۆ بنرێت. ئاڵنگاریه‌كانی ناوچه‌كه له‌نێوان ساڵانی 2020 بۆ 2024 به‌نسبه‌ت حكوومه‌ته‌كانی جیهان و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست تاقه‌ت پروكێن بوون، به تایبه‌ت، (بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا، دابەزینی نرخی نەوت، شەڕی ڕووسیا و ئۆكرانیا، دەرهاویشتە مەترسیدارەكانی گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا و رووخانی حكوومه‌تی سوریا و جه‌نگی ئیسرائیل ئێران….هتد). ئه‌وه‌ی تایبه‌ت بێت به‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست، پێکهاتبوون لە: شه‌ری غه‌زه، پرسی سوریا و شه‌ری ئیسرائیل و ئێران پێم وانییه له‌دوای جه‌نگی دووه‌می جیهانه‌وه گرفتی ئاوا گەورە له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا هەبووبێت.
له‌كۆی گۆڕانكاریه‌كان، هه‌رێمی كوردستان كه‌وته به‌رده‌م كۆمه‌ڵێك ئاڵنگاری و گرفتی زۆر گه‌وره، له‌كاتیكدا به‌دروشمی (كوردستانێكی به‌هێز) ئامادەکاری بۆ ڕوبەڕوبونەوەیان کرابوو. مەترسیەکان بریتیبون لە: (بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا، بڕینی پشكی هەرێمی لە بوودجەی عێراق، دابەزینی نرخی نەوت، ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم بۆ دەرەوە لە 2023، هێرشی بەردەوامی میلشیا چەكدارە شیعە وەلائییەكانی عێراق بە درۆن و كاتیوشا بۆ سەر هەرێمی كوردستان، هێرشی چەند جارەی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامیی ئێران بە ڕۆكێتی بالیستی بۆ سەر هەولێری پایتەخت،
“سەرۆک وەزیران بە جیهان دەڵێت: (لە ساڵی 2025 تەواوی شارەكانی كوردستان دەبنە كارەبای 24 كاتژمێری و لە ساڵی 2026 تەواوی هەرێمی كوردستان دەبنە خاوەن كارەبای 24 كاتژمێری”.
لە سەرووی هەموو ئەمانەشەوە بڕیارەكانی دادگای فیدڕاڵی لە دژی قەوارەی هەرێمی كوردستان، كە مەبەست لێی ئەوە بوو، لە ڕووی دەستووری و یاساییەوە بوونی هەرێمی كوردستان وەك هەرێمێك لە چوارچێوەی دەوڵەتی فیدڕاڵیی عێراقدا بسرێتەوە، به ئیستاشه‌وه كه له‌به‌غداوه مووچه‌ی خه‌ڵكی كوردستان بڕاوه سه‌رجه‌م كێلگه نه‌وتییه‌كانی كوردستان كراونه‌ته ئامانج، به هه‌مو شێوەیەک هه‌وڵده‌درێت گورز له كوردستان بدرێت. بۆ بەرانگاربونەوەی ئه‌و ئاڵۆزی و ئاڵنگاریانه، سه‌رۆك وه‌زیرانێكی به‌هێز هه‌یه ئه‌ویش مه‌سروور بارزانییه، كه ده‌یه‌وێت ژێرخانی ئابووری كوردستان دووباره بونیاد بنرێته‌وه، ئیستاش له ئاستی جیهان پشتیوانی ئه‌و هه‌نگاوانەی ده‌كرێت.
چه‌ند خالێك گرنگ لە چاکسازی و کارەکان که لێره باسی بكه‌م ئه‌ویش ئه‌وه‌یه، كه له‌سه‌ره‌تای كابینه‌ی ٩ی حكوومه‌ته‌وه:
- ژێرخانێكی گرنگی دیجیتاڵی دانراوه، كه چیتر مامه‌ڵه‌ی خه‌ڵك له‌سه‌ر كاغه‌ز نه‌بێت، بۆ ئه‌مه‌ش به‌شێكی زۆری فه‌رمانگه‌كان ئیستا مامه‌ڵه‌كانیان دیجیتاڵین.
- هه‌نگاوێکی تر کە دواجار پشتیوانی گه‌وره‌ی جیهانی لێكه‌وته‌وه، سیسته‌می به‌بانكی كردن بوو، به‌پێی دواین ئامار كه سەرۆک وەزیران خستیه‌رو: نزیكه‌ی 900 هه‌زار موچە خۆر ئیستا خاوه‌نی (هه‌ژماری منن) ئامانج لەم پڕۆژە ئەوەیە کە مامه‌ڵه‌ی كاش بگۆردرێت بۆ كارتی ئه‌لكترۆنی، چونكه لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵە بە كاش به‌ره‌و پاشه‌كشه ده‌روات.
- خالێكی دیكه له‌ماوه‌ی رابردوو له كابینه‌ی نۆیه‌م گرنگی پێدراوه، ژێرخانی ئاسایشی خۆراك بووه. تا ئیستا 4 گه‌وره سایلۆ له كوردستان دروستكراون، كه به‌سه‌دان هه‌زار تۆن گه‌نم وه‌رده‌گرن، چیتر پێویست ناكات به‌رهه‌می جوتیاران ببرێته ده‌ره‌وه بۆ هه‌ڵگرتن یان ساغ كردنه‌وه.
له پرسی وزه هه‌نگاوی زۆر گه‌وره نراوه، لەسەر ئاستی هەموو عێراق بۆ یەكەمین جارە لەماوەی چل ساڵی ڕابردوودا، تەواوبوونی ژێرخانی كارەبای 24 كاتژمێری بۆ هاووڵاتیان ڕادەگەیەنرێت. سەرۆک وەزیران بە جیهان دەڵێت: (لە ساڵی 2025 تەواوی شارەكانی كوردستان دەبنە كارەبای 24 كاتژمێری و لە ساڵی 2026 تەواوی هەرێمی كوردستان دەبنە خاوەن كارەبای 24 كاتژمێری.
- له‌هه‌مان كاتدا سێ گرێبه‌ستی گه‌وره له‌بواری ده‌رهێنانی گاز له‌گه‌ل كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكییه‌كان كراوه، به به‌های 110 ملیار دۆلار، ئه‌م گرێبه‌سته گه‌وره‌یه له بواری وزه به گه‌وره‌ترین رێككه‌تنی وزه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست داده‌نرێت.
- به‌شێكی دیكه هه‌نگاوەکان بۆ روبه‌روبونه‌وه‌ی گۆڕانكاری كه‌ش و هه‌وایە، ئه‌ویش جێبه‌جێكردنی گه‌وره‌ترین پرۆژه‌ی گه‌یاندنی ئاوی خێرا بۆ شاری هه‌ولێر، پرۆژەکە بە گوژمەی نزیكەی 480 ملیۆن دۆلار، له ماوه‌ى كه‌متر له 550 ڕۆژ جێبەجێ دەکرێت و به ته‌واوبوونى پرۆژه‌كه، كێشه‌ى كه‌م ئاوى له شارى هه‌ولێر به ڕێژه‌ى 100% بۆ ماوەی نزیکەی 30 ساڵی داهاتوو چاره‌سه‌ر ده‌بێت. له‌گه‌ڵ داخستنی هه‌زار بیری ئاو و هەڵگرتنی هه‌زاران مۆلیده‌ی گه‌ره‌كەکان، به‌رزكردنه‌وه‌ی ریژه‌ی سه‌وزایی شاره‌كان بۆ نزیكه‌ی %30.
- بۆ ڕوبەڕوبونەوەی گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا، سوودێكی هێجگار زۆر لە گلدانەوەی ئاوی باران وەرگیراوە، حكومەتی هەرێمی كوردستان تەنیا لە ماوەی پێنج ساڵدا بە دەیان و سەدان بەنداو و پۆندی گەورە و مامناوەندی دروست كردووە و چەندینی دیكەش كاریان تێدا دەكرێت. ئەم بەنداو و پۆندانە نەك هەر كێشەی بێ ئاوی لە هەرێمی كوردستان چارەسەر دەكەن، بەڵكو دەبێتە سەرچاوەی سەرەكی بۆ چارەسەركردنی كێشەی كەم ئاوی و بەبیابانبوونی بەشێكی زۆری ناوچەكانی عێراقیش.
ماویەتی…