شۆرشی ئەیلول، سنووری نیشتیمانێک … ناسنامەی نەتەوەیەک
لانە محەمەد
٦١ساڵ به‌ر له ئه‌مڕۆ له 11ی ئه‌یلوولی 1961 شۆڕشی مه‌زنی ئهیلوول به رابه‌رایه‌تی بارزانی نه‌مر هه‌ڵگیرسا، شۆڕشێك كه بڕوابه‌خۆبوون و ئیراده‌ی له ناخی هه‌موو تاكێكی كوردستانیدا دروست كرد.
شۆڕشی ئهیلوول، له پێناو ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی گه‌لی كورد هه‌ڵگیرسا. ده‌سته‌ڵاتدارانی عێراقی ئه‌وكات، وه‌ك پیشه‌ی هه‌میشه‌یی رژێمه‌كانی به‌غدا، له به‌رامبه‌ر خواست و مافه ره‌واكانی گه‌لی كورد، بێبه‌ڵێن بوون. لووله‌ی تفه‌نگ، لووره‌ی فڕۆكه، ده‌نگی تۆپ و زرێی زرێپۆشه‌كانیان روو له گه‌لی كورد و، خاك و چیای كوردستان كرد. هه‌رئه‌وه‌ش بووه هۆكاری ئه‌وه‌ی بارزانی نه‌مر شۆڕشێك هه‌ڵگیرسێنێت، كه دواجار وره‌ی پۆڵایینی رۆڵه‌كانی گه‌لی كورد و شۆڕش و به‌رخودان چۆكی به هێز و چه‌كی دوژمن دادا و رێككه‌وتنی 11ی ئاداری هێنایه به‌رهه‌م.
رێككه‌وتننامه‌یه‌ك، كه به رووداوێكی گه‌وره‌ی سه‌ده‌ی بیسته‌م داده‌ندرێت له مێژووی رزگاریخوازی گه‌لی كورد، چونكه بۆ یه‌كه‌مین جار له مێژوودا، ناوچه‌یه‌كی ئۆتۆنۆمی دانیپێداندراو له باشووری كوردستان دروست بوو، زمانی كوردی شانبه‌شان له‌گه‌ڵ زمانی عه‌ره‌بی وه‌ك زمانی فه‌رمی ناسێندرا و، توانی خوێندنی قوتابخانه‌كان بكاته زمانی دایك و بیری قوتابیان فراوانتر بكات، كورد وه‌ك هاوبه‌ش له عێراقدا بناسێنێ، له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك ده‌ستكه‌وت و مافی گرنگ بۆ گه‌لی كورد، به‌ڵام زۆری نه‌برد، ئه‌و جاره‌ش وه‌ك پیشه‌ی هه‌میشه‌یی رژێمه شۆڤینییه‌كانی به‌غدا، رژێمی به‌عسی عێراق له په‌یمان و به‌ڵێنه‌كانی پاشگه‌ز بوویه‌وه و جه‌نگی دژی كورد و گه‌لی كوردستان هه‌ڵگیرسانده‌وه.
شۆڕشی ئهیلوول، شۆڕشی هه‌موو چین و توێژه‌كانی كوردستان بوو، بۆیه هه‌رده‌م له هزر و بیری تاك به تاكی گه‌لی كوردا به شكۆداری ده‌مێنێته‌وه.
له یادی شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلوولدا، سڵاو بۆ گیانی پاكی سه‌رجه‌م شه‌هیدانی رێگه‌ی ئازادی گه‌له‌كه‌مان ده‌نێرین و سه‌ری رێز و نه‌وازشیان بۆ داده‌نه‌وێنین
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.