شەڕی نێوان ڕوسیاو ئوکڕانیاو ڕەوشتی ڕۆژئاواییەکان …..

وەلید محەمەد


ماوەی دوو هەفتەیه شەڕی نێوان ڕوسیاو ئوکڕانیا دەست پێکردووەو تائێستاش بەردەوامە،بەڵام ئەوەی سەرسام بووین پێی کە ووڵاتە ڕۆژئاواییەکان هەمیشە بانگەشەی ئەوەیان دەکرد کە ووڵاتی شارستانی و پێشکەوتن و دیموکراسی و زانست و مافی مرۆڤ و ژینگەپارێزین و ………..
بەڵام ئەوەی لەم دوو هەفتەی ڕابردوودا بینیمان ١٠٠٪ پێچەوانە قسەو بانگەشەکانیان دەرچوو!
بانگەشەی ئەوەیان دەکرد کە ژینگە دەپارێزن و ڕێگری لەپیسبوونی ژینگە دەگرن، بەڵام بینیمان لەماوەی ئەم دوو هەفتەیە بەتەقاندنی چەکەکانیان چەند ژینگەیان پیس کرد. نزیکەی نیو سەدە پاک و خاوێنی ژینگەیان دواخست و ژینگەیان وێرانکرد. کاریگەری چەکەکانیان لەهەموو جیهان ڕەنگی داوەتەوە. گەر چەکەکانیان بتەقێنەوە هەموو مرۆقایەتی و جیهان لەناودەبەن.
بەقسەو بانگەشەکانی خۆیان بێت ڕێز لە مافی مرۆڤ و مرۆڤایەتی دەگرن و مرۆڤەکان لای ئەوان پیرۆزن، بەڵام پێچەوانە دەرچوو، ئەمەش بینیمان و دەیبینین کە چۆن سوکایەتی بەمرۆڤەکان دەکەن و کوشتنی مرۆڤ لای ئەوان هیچ بەهاو نرخێکی نیە. بەڵگەش لەسەر ووتەکانمان زیاتر لە ١٤ هەزار کوژراو هەن لەنێوان هەردوو لادا بەپێی ڕاگەیاندنەکانی خۆیان جگە لەبرینداران لە ماوەی کەمتر لە دوو هەفتەدا.
هەروەها لەبیرمانە کاتێک گەلی ئێمە لەبەر تیرورستانی داعش ئاوەرەبوون و ڕوویان لە ووڵاتەکانیان کرد، چۆن پێشوازیان لێ دەکردن. لەسەر سنوورەکانی پوڵنداو ووڵاتانی تری ڕوژئاوا تائێستا گەلی ئێمە لەدەریاکان دەخنکێن، لەبەر سەرماو برسێتی دەمرن بەساڵان چاوەڕێن تا ڕێگەیان پێ بدەن بچنە ناو ئەو ووڵاتانەوە، بەڵام بینیمان چۆن پێشوازی لە گەلی ئوکڕانیا دەکەن کە هیچ جیاوازییەک لەنێوان گەلی ئێمەو ئەواندا نییە تەنها نەتەوەو ئاین نەبێت. لەمێژەوە کورد ووتوویەتی پەتی درو کورتەو ڕاستی هەر سەردەکەوێت.
ئەوانەی سەرەوە بەڵگەن کە ووڵاتانی ڕۆژئاوا هیچ پابەندی دیموکراسی و مافی مرۆڤ و ژینگەپارێزیی و شارستانی و مرۆڤایەتی نین و مرۆڤەکان بۆ بەرژوەندی خۆیان بەکاردەهێنن و هیچ نرخێکیان نیە.
ئێمە هیواخوازین بەزووترین کات شەڕەکە بوەستێنرێت و ئاشتی هەلبژێرن لەجیاتی شەڕ.

  • دکاری هەموو بابەتێن خۆ ببینی …

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.