لە دیوانییە ماڵی کاندیدێکی سەربەخۆی براوەی ھەڵبژاردنەکان كرایە ئامانج

زێ بادینان

ماڵی نازم فاھم شبلی،کاندیدی سەربەخۆی براوەی ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بە تەقاندنەوەی بۆمبێکی چێنراو لە قەزای غەماس رۆژئاوای پارێزگای دیوانییە، کرایە ئامانج

له‌وباره‌یه‌وه‌ نازم فاھم شبلی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا گوتی: بە تەقاندنەوەی بۆمبێکی چێنراو، ماڵەکەم لە قەزای غەماس رۆژئاوای پارێزگای دیوانییە، کراوەتە ئامانج.

باسی لەوەشکردووە کە تەقینەوەکە جگە لە زیانی ماددی، زیانی گیانی نەبووە و گوتی: ھێزە ئەمنییەکان لێکۆڵینەوەیان لەوبارەیەوە دەست پێکردووە.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.