وەڵامێک بۆ پەیجەکانی ئیرهابی فیکری

نەوزاد محەمەد

پارتی دیموکراتی کوردستان چەترە گەورەکەی ماڵی کوردە

ئەگەر تەنها لەو ٣٠ ساڵەی ڕابردوو حسابی ئەو کەسانە بکەین لە کەوادر و ئەندامانی حزبەکانی تر ئەوانەی پەیوەندیان بە ریزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە، لەوانیە بە هەزاران بن.

هەمیشە دەرگای پارتی کراوە بووە بەرامبەر بە کەسانی دڵسۆز و کورد پەروەر، جاری واش هەبووە پارتی کەوادری خۆی کردووە بە قوربانی هاتنی ئەو کەسانە، لەبەر ئەوەی لە ناو حزبەکانیان دڵ یان ڕەنجاوە، بەڵام لە ناو پارتی جێگایان کراوەتەوە.

جگە لە زۆر هەڵوێستی تری پارتی بەرامبەر بە حزبەکانی تر، چ لە پەرلەمانی کوردستان، یان لە ناو حکومەتی هەرێمی کوردستان، کاتێک پارتی دەستبەرداری مافەکانی خۆی بووە بو بەرژەوەندی حزبەکانی تر.

ئەم هەڵوێستانەی پارتی لە بێ هێزی نەبووە، چونکە پارتی بەردەوام لە لوتکەی هێز و توانادا بووە، بەڵکو لە پێناوی پاراستنی یەکریزی ناو ماڵی کورد و بەرژەوەندیە گشتیەکان بووە.

پارتی وەکو حزبێکی جەماوەری و نەتەوەیی خۆی بە خاوەنی دۆزی گەلی کورد دەزانێت،  بەرگری کردن و پاراستنی دەستکەوتەکانی بە ئەرکی خۆی دەزانێت، هیچ کات پارتی چاوی لە بەرژەوەندیە حزبیەکانی خۆی نەبووە و بەردەوام ئامادە بووە قوربانیان پێ بدات لە پێناوی بەرژەوەندیە باڵاکانی گەلی کورد، مێژووش سەلمێنەری ئەو ڕاستیانەیە.

پارتی چەترە گەورەکەی گەلی کوردە، کە جێگای هەموویانی تێدا دەبێتەوە و کەرامەتیان پارێزراو دەبێت.

ئەم خاڵانە پارتی لە حزبەکاتی تر جیا دەکاتەوە و گەورەیی پارتی دەسەلمێنیت.

ئەگەر حزبەکانی تر بتوانن کەوادر و ئەندامانی خۆیان وەکو پێویست پەروەردە بکەن و فێری کوردایەتیان بکەن، ئەوە کەسیان هانا بۆ پارتی ناهێنێت، بەڵام کاتی کەسانێک کە خۆیان بە دڵسۆز دەزانن بۆ دۆزی گەلەکەیان بەڵام حزبەکانیان ڕێگایەکی پێچەوانەیان گرتۆتە بەر، ئەوە بە بێ یەک و دوو هەوڵ ددەن خۆیان بگەیێننە ناو ڕیزەکانی پارتی، لبەر ئەوەی دەزانن کە نوێنەری ڕاستەقینەی گەل کورد و خەباتی کوردایەتی تەنها پارتی دیموکراتی کوردستانە.

کاتێک دێنە ناو پارتیش، هیچ جیاوازیەک لە نێوان ئەوان و کەوادری تری پارتی دا نیە و نابێت، بەڵکو بە پێی لێهاتووی خۆیان درفەتی زیاتری خزمەت کردنیان بۆ دەروخسێت.

مێژوو و خەبات و قوربانیدانی پارتی، پەروەردەی پارتی، ڕێبازی ڕاستەقینەی پارتی، پارتی لە حزبەکانی تر جودا دەکاتەوەو ئەو هێز و توانا و متمانە و قەبارە گەورەیەی پێ دەبەخشیت.

پێشتر و ئێستا و لە داهاتووش دا دەرگای پارتی کراوە دەبێت بۆ هەر تاکێکی دڵسۆز و کورد پەروەر کە نیازی هەبێت خزمەت بە دۆزی ڕەوای گەلەکەی بکات.

Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.