پرۆژه‌ی (فریاگوزاری ئاوی خێرا)جوانترین نمونه‌ی بریاره‌كانی سه‌رۆك وه‌زیران
شوان زراری
پڕۆژەی فریاکەوتنی ئاوی هەولێر وەک پێشتر پلانی بۆ داڕ‌ێژرابوو قۆناغی یه‌كه‌می به‌سه‌ركه‌وتوویی جێبه‌جێكرا، ئه‌مرۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان موژده‌ی به خه‌ڵكی شاری هه‌ولێردا به‌وه‌ی كۆتایی به‌قیرانی ئاوی دێت، به‌ڵام هه‌م هۆشیاری دا و هه‌میش ئامۆژگاری هه‌بوو له‌وه‌ی چۆن ئیداره‌ی ئاو پارێزگاری له به‌كارهێنانی ئاو بكرێت چونكه چه‌نده ئه‌م پرۆژانه گرنگ و به‌به‌هابن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئیداره‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوانه‌یان نه‌بێت و پارێزگاریان لێ نه‌كرێت ناتوانن به‌ئامانج بگه‌ن.
پڕۆژەی فریاکەوتنی ئاوی هەولێر تا ساڵی ٢٠٥٠ هەولێر لە کەمئاوی رزگار دەکات، ئه‌وه‌ی هۆكاری سه‌ركه‌وتانی ئه‌م پرۆژه‌یه بوو هه‌بوونی ستافێكی ناوخۆی كارا و چاودێری خودی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان له‌ئه‌دای كاره‌كان و هه‌بوونی ئیراده‌یه‌كی به‌هێز بۆ رووبه‌رووبنه‌وه‌ی قه‌یرانی ئاو، ئه‌م پرۆژه وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران ئاماژه‌ی پێدا ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی بیر‌و ئه‌و مۆلیدانه‌ی كه پێشوتر به‌كارده‌هێنران بۆ بیره‌كانی ئاو، ئه‌م پرۆژه‌یه ستراتیژیه‌تی له‌وه‌دایه كه ناوچه‌كه رووبه‌رووی گۆڕانكاری كه‌ش و هه‌وا بوه‌ته‌وه و به‌هۆی كه‌می باران و ئاوی ژێرزه‌وییه‌وه قه‌یرانی ئاو دروست بووه.
له‌كاتێكدا كه ئه‌م پرۆژه جێبه‌جێكراوه، گرفتی كه‌م ئاوی له عێراق و نه‌بوونی ئاوی پاك بۆ خواردنه‌وه یه‌كێك له گرفته سه‌ره‌كییه‌كان بۆیه به ئه‌نجامدانی ئه‌م پرۆژه ناوازه‌یه كه نمونه‌ی به‌هێزترین پرۆژه‌یه له ناوچه‌كه، ده‌توانرێت سودبه‌خش بێت بۆ ئه‌وه‌ی چاوی لێبكرێت له شاره‌كانی دیكه‌ی عێراق، ئه‌مرۆش له گوتاری به‌رێز مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان له كاتی كردنه‌وه‌ی قۆناغی یه‌كه‌می پرۆژه‌كه باسی له‌وه كرد (پێمان خۆشه ئه‌زمونی خۆمان بخه‌ینه خزمه‌تی هه‌موو عێراق و ئه‌وانیش بتوانن سود له‌و پرۆژه وه‌ربگرن)، یه‌كێك له هۆكاری سه‌ركه‌وتنی ئه‌م پرۆژه كۆتایی هێنان بوو به موزایه‌ده‌كردن به‌سه‌ر خه‌ڵكی شاری هه‌ولێره‌وه به‌وه‌ی ئه‌مه وه‌ك چه‌كی هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن هه‌ندێك لایه‌نه‌وه به‌كارده‌هێنران.
پڕۆژەکە لە ڕۆژێکدا 480 هەزار مەتر سێجا ئاو دەپاڵێوێت، هەروەها بۆ هەر کاتژمێرێک 20 هەزار مەتر سێجا و بەشێوازێکی 24 کاتژمێری ئاوی خاوێن کە شیاوە بۆ خواردنەوە، بۆ گەڕەکەکانی شاری هەولێر دەنێرێت، ئه‌م پرۆژه گه‌وره‌یه له ماوه‌ی كه‌متر له ساڵێك ته‌واو كراوه كه ئه‌مه باشترین نمونه‌ی پرۆژه‌یه له ناوچه‌كه له‌ماوه‌یه‌كی ئاوا خێرا جێبه‌جێكراوه.
ئه‌مرۆ كه ڕێوره‌سمی پرۆژه‌كه‌بوو له‌هه‌مان كاتدا به‌داخه‌وه له‌جیاتی ئه‌وه‌ی له‌به‌غداوه پشتیوانی ئه‌م پرۆژانه بكرێت كه‌چی ده‌بینرێت ئابڵوقه‌یه‌كی ئابووری له‌دژی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه به‌وه‌ی بودجه‌و مووچه‌ی خه‌ڵكی كوردستان ده‌بڕێنرێت و رۆژانه به‌درۆن هێرش ده‌كرێته سه‌ر كێڵگه نه‌وتییه‌كان، وه‌ك ئه‌مرۆ سه‌رۆك وه‌زیران باسی كرد عه‌قڵیه‌تێك هه‌یه چاوی به‌م پێشكه‌وتنانه هه‌ڵنایه‌ت، ده‌یانه‌وێت گیروگرفت دروست بكه‌ن بۆ پێشكه‌وتنی كوردستان، له كاتێكدا ده‌بوو پشتیوان بونایه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه ده‌بێت ئه‌م پرۆژه‌یه وه‌ك گه‌وه‌ترین پرۆژه‌ی ناوچه‌كه وێنابكرێت و جیهان بیخاته لیستی ئه‌و پرۆژانه‌ی كه ئیستا ئاماده‌كراون وه‌ك رووبه‌رووبنه‌وه‌ی ئاڵنگاریه‌كانی قه‌یرانی ئاو جێبه‌جێ ده‌كرێت.
دیوێكی دیكه‌ی گرنگی ئه‌م پرۆژه‌یه ئه‌وه‌یه كه سامانی ئاوی ژێرزه‌وی ده‌پارێزێت له‌كابینه‌ی نۆیه‌م زۆر هه‌نگاوی له‌و شێوه نراون كه ژێرخانی ئابووری كوردستانیان پێ به‌هێزكردووه به‌تایبه‌ت له‌كه‌رتی رێگا‌و بان و كاره‌با و پیشه‌سازی و كشتوكاڵ و دواین هه‌نگاویان پرسی ئاو بووه، ئه‌وه‌ی زۆر گرنگه تێروانین كابینیه حكوومه‌ت بۆ پرسی ئاو تێروانینێكی ستراتیژی بووه هه‌وڵی نه‌داوه به‌پینه‌و په‌رۆ و شاردنه‌وه‌ی دۆخی خراپی ئاو چاره‌سه‌ری گرفته‌كان بكات به‌ڵكو هه‌وڵه‌كانی رابدروو له دروستكردنی پۆند و درستكردنی به‌نداو و گلدانه‌وه‌ی ئاو داخستنی نزیكه‌ی هه‌زار بیر سه‌رجه‌میان خزمه‌تی گرنگ بوو به‌پاراستنی ژێرخانی ئاوی كوردستان.
ئه‌م دیدگایه پێویستی به پشتیوانی گه‌وره‌ی نێوده‌وڵه‌تیش هه‌یه چونكه قه‌یرانی ئاو له ناوچه‌كه بووه‌ته یه‌كێك له رۆژه‌ڤی ئه‌و قه‌یرانانه‌ی كه له‌جیهاندا پله‌كانی پێشه‌وه‌ی وه‌رگرتووه، له‌ماوه‌ی رابردووش بانگیشتی سه‌رۆك وه‌زیرانی كراوه بۆ لوتكه‌ی حكوومه‌ته‌كان له دوبه‌ی و له‌داڤۆس و له ئه‌مه‌ریكاش له‌وێ پێشوازی گه‌وره له هه‌نگاوه‌كانی كراوه له‌و باره‌وه چونكه دواجار ئه‌م پرۆژانه جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه بۆ رووبه‌رووبنه‌وه‌ی ئه‌و پرسه.
به‌شێك له‌و هه‌نگاوانه‌ی له‌باره‌ی ئاوه‌وه نراون كاری زۆر ئاسته‌م بوون 8 به‌نداو دروستكراون كه ئەم بەنداوانەی کە لە ماوەی کابینەی نۆیەم تەواو کراون، دەتوانن زیاتر لە 150 ملیۆن مەتر سێجا ئاو گل بدەنەوە كه دابه‌ش بوونی به‌سه‌ر شاره‌كانی كوردستاندا به‌ڵام چونكه ئیراده‌ی به‌هێز هه‌بووه بۆ چاره‌سه‌ری پرسی ئاو به‌رنامه‌و پلانی تایبه‌ت هه‌بووه ده‌بینرێت ئێستا به‌رهه‌می ماندوو بون وم هه‌وڵه‌كانی چه‌ندساڵه‌ی حكوومه‌ت ده‌چێنرێته‌وه.