بەسەرپەرشتی بەڕیوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی و لەسەر بودجەی داهاتی (8%) پرۆژەیەکی کارەبا لەسنووری بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای دوکان ئەنجامدەدرێت، بە بڕی (136) ملیۆن دینار.
پرۆژەكە بریتیە لە:
- گواستنەوەی محاویلە بۆ چەند ماڵێک لەبەردەقارەمان/ وێستگەی بازیان فیدەری 18.
- دانانی (6) محاویلەی مساعد بۆ چەند گەڕەکێک لەسنووری دوکان/وێستگەی دوکان (فیدەری 1+2).
- دانانی محاویلەی مساعد بۆ گەڕەکی چەمقوغیەکان لەسنووری دوکان وێستگەی دوکان فیدەری 6.
پرۆژەكەش بەبڕی (136.328.500) سەدو سی و شەش ملیۆن و سێ سەدو بیست و هەشت هەزارو پێنج سەد دینارو لەلایەن کۆمپانیای چرۆ کارەکانی جێبەجێ دەکرێت و وا بڕیارە لەماوەی 40 رۆژدا كارەكانی تەواو بكرێت.
Comments are closed, but trackbacks and pingbacks are open.